وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین و دمیترۆ کولێبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا، سەرچاوە؛ X/ @DmytroKuleba
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایدەگەیێنێت، لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بێلایەنە و چەکی کوشندەش بە ڕووسیا نافرۆشێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین لە میانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ دمیترۆ کولێبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا کۆبووەوە و پەیامی ئەوەی پێگەیاند کە وڵاتەکەی لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیادا بێلایەنە.
لێدوانی فەرمی: وانگ یی ڕایگەیاند: چین هەوڵنادات بارودۆخەکە بقۆزێتەوە، چەکی کوشندەش بە لایەنەکانی شەڕەکە نافرۆشێت. بارودۆخی نێودەوڵەتی بە هەر بارێکدا بگۆڕێت، چین هەر خوازیارە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئۆکرانیادا پەرەبستێنن".
بەگوتەی وانگ یی، چین بەردەوام دەبێت لەوەی ڕۆڵێکی بونیادنەرانە بگێڕێت و هاوکاربێت بۆ ئەوەی جەنگەکە بەزووترین کات کۆتایی بێت و هەرگیز کۆڵنادات بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی.
گۆشەیەکی دیکە: وەزیری دەرەوەی چین سوپاسی ئۆکراینا دەکات بۆ یارمەتیدانی چینییەکانی نیشتەجێی ئۆکرینا، بەوەی شوێنی پارێزراوی بۆ دابینکردوون و لە شوێنە مەترسیدارەکان دووری خستوونەتەوە.
باکگراوند: پێشتر ڕەخنەی ئەوە لە چین گیرا کە هێرشی ڕووسیای بۆ سەر ئۆکرانیا سەرکۆنە نەکردووە کە دوو ساڵ پێش ئێستا دەستیپێکرد. لەم ساڵانەی دواییدا پەیوەندییە ئابووری و دیپلۆماسییەکانی چین و ڕووسیا بەهێزتر بووە، لەوەتەی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیاش دەستیپێکردووە هاوکاریی ستراتیجییان زیاتر بووە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆڵەندا بەفەرمی داوای دەرچوون لە یاساکانی کۆچ و پەنابەری یەکێتیی ئەوروپا دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت