ئیسرائیل سیستمی فڕۆکەخانەی بەیرووتی هاک کردووە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل سیستمی فڕۆکەخانەی بەیرووتی هاک کردووە

دیمەنی بەردەم فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڕەفیق حەریری، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز 

 

ئیسرائیل سیستەمی فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری هاک کردووە و هەڕەشە لێدان لە فڕۆکە ئێرانیەکان دەکات کە لە فڕۆکەخانەکەدا بنیشێتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرپرسێک لە وەزارەتی گەیاندنی لوبنان بە ئاژانسی ئەنادۆڵوی ڕاگەیاندووە: گەیشتنی هەرجۆرە چەک و تەقەمەنییەک لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری بۆ حیزبوڵڵا، دوورە لە ڕاستییەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاکە دەسەڵاتداری فڕۆکەخانەکە کە ڕێگە بە نیشتنەوە و هەستانی فڕۆکەکان دەدات پێویستە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی لوبنان بێت، سوپای ئیسرائیل سیستەمی فڕۆکەخانەکەی هاک کردووە و هەڕەشەی ئەوە دەکات کە هەرجۆرە فڕۆکەیەکی مەدەنی ئێرانی بگاتە فڕۆکەخانەکە، بۆردوومانی دەکات.

 

زانیاریی زیاتر: بەهۆی ئەم دۆخەوە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ئێرانی کە بەرەو لوبنان بەڕێوە بوو، گەڕێندراوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ