بەغدا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەیرووت ڕاگرت

شەیری بکە لە:
بەغدا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەیرووت ڕاگرت

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، وێنە: العراقیە

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڕیاریدا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەیرووت تا کاتێکی نادیار ڕابگرێت.

 

وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنانی پێشهاتێکی نوێی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمڕۆ ئێوارە ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی کردە سەر باشووری بەیرووت بە ئامانجی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری حیزبوڵڵا لە بەرامبەردا حیزبوڵڵا هێرشەکانی بۆ سەر چەندین شار و ناوچەی ئیسرائیل دەستپێکرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند: ئەم بڕیارە بۆ سەلامەتیی گەشتیارانە و هەر پێشهاتێکی نوێش هەبێت سەبارەت بە دەستپێکردنەوە گەشتەکان لە کاتی گونجاو ڕادەگەیێنین.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر قەتەر تاوەکو 25ی ئەیلوول گەشتەکانی بۆ بەیرووت ڕاگرت و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ژمارەیەک وڵاتانی ئەوروپیش گەشەتەکانیان بۆ بەیرووت و تەلئەڤیڤ ڕاگرت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ