مووشەکێک لە یەمەنەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل دەکرێت

شەیری بکە لە:
مووشەکێک لە یەمەنەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل دەکرێت

ساتی هەڵدانی مووشەکێک بە ئاڕاستەی ئیسرائیل، وێنە: aljazeera

ئاڤا نیوز


سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند مووشەکێک لە یەمەنەوە ئاڕاستەی ئەو وڵاتە کراوە و بەهۆیەوە لە چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوێکی سوپای ئیسرائیل "سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئارۆ بە سەرکەوتووانە مووشەکەکەی خستووەتە خوارەوە کە لە جۆری زەوی-بە-زەوی بووە".

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن، لانیکەم سێ مووشەک لە یەمەنەوە ئاراستەی تێلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل کراون.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حوسییەکانی یەمەن بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: