سعودیە هاوپەیمانێتییەک بۆ درووستکردنی دەوڵەتی فەڵەستین ڕادەگەیێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 ئەیلوول
باڵیۆزی سعودیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی سعودیە هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی بە بەشداریی دەوڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و هاوبەشە ئەوروپییەکان بە ناونیشانی "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەتی" بۆ فەڵەستین و ئیسرائیل ڕاگەیاند.
بۆچی گرنگە: مەبەست لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکە درووستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆیە بۆ فەڵەستینییەکان لە تەنیشت دەوڵەتی ئیسرائیل تا بەم شێوەیە کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین چارەسەر بکرێت، کە چەند دەیەیەکە بەردەوامە و ناوە ناوە شەڕ و پێکدادان ڕوو دەدات.
زانیاریی زیاتر: ڕاگەیاندنی ئەم هاوپەیمانێتییە لە کۆبوونەوەیەکی ئاستی وەزاری وڵاتان سەبارەت بە دۆسیەی فەڵەستین و هەوڵەکانی ئاشتی بوو کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتان لە ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نیویۆرکی ئەمریکا، بەڕێوەچوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تائێستا 149 دەوڵەت دانیان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا ناوە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی دوو مانگە کارکردن لە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە دەستیپێکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ساڵانە هەشت ملیار دۆلار لە خواردنە ناتەندروستەکان خەرج دەکرێت
11 تشرینی دووەم
لە هەولێر کرێکارانی بیانی لەبەرچاوی خەڵک خۆیان دەشۆن
10 تشرینی دووەم
دۆنەر کەباب ناکۆکی دەخاتە نێوان ئەڵمانیا و تورکیا
10 تشرینی دووەم
ژنان لە ئەمریکا پیاوان بایکۆت دەکەن
10 تشرینی دووەم
تیکتۆک بەفەرمی لە کەنەدا قەدەغە کرا
7 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دیارییەک پێشکەش بە ترەمپ دەکات