
ئاڤا دیجیتاڵ
دوێنێ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایش پرۆژەیەكی ئەمریكای بۆ رووبەڕووبوونەوەی حووسییەكان لە دەیاری سوور پەسەند كرد و بەرەبەیانی ئەمڕۆش فڕۆكەكانی ئەمڕیكا و بەریتانیا زیاتر لە 50 گورزی ئاسمانییان لە حووسییەكان وەشاند.
تاوەکو ئێستا دیارنییە زیانەکان چین، بەڵام بەشێكی زۆر لە بنكەی حووسییەكان كراونەتە ئامانج و بە دەیان چەكدار كوژراون.
ئەمریكا و بەریتانیا قسەیان هەیە
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا: لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە دەریای سووری گورزێكی گەورەمان لە حووسیەكان دا
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا: ئەو پێگانە كراونەتە ئامانج كە زۆر گەورەن
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا: ئەگەر حووسییەكان هێرشی دیكە بكەنە سەر كەشتییەكان ڕێگەی دیكە دەگرینەبەر
ڕیشی سووناک، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا: لە كات و ساتی گونجاودا گورزی سەربازییمان لە حووسیەكان دا
ڕیشی سووناک، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا: هێرشەكان زۆر و بەهێز بوون
ڕیشی سووناک، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا: لەناو خاكی یەمەن یەكەم گورزمان لە حووسییەكان داوە
یەكێتیی ئەوروپا: سوورین لەسەر دابینكردنی ئاسایش بۆ دەریای سوور
هێرشی بەردەوامی حووسییەكان
لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕی گرووپە چەكدارەكان و ئیسرائیل، حووسیەكان شەڕێكیان دژی ئەمریكا، بەریتانیا و هاوپەیمانەکانی ئیسرائیل لە دەریای سوور ڕاگەیاندووە.
ئەمریكا دەڵێت، زیاتر لە 60 جار بە مووشەک و درۆن هێرشكراوەتە سەریان لە دەریای سوور
ئەو كۆمپانیا گەورانەی جیهان كە لەدەریای سوور بازرگانی دەكەن دەڵێن 27 جار هێرشی مووشەكی كراوەتە سەر كەشتییەكانیان
ڕووسیا تووڕەیە
نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەڵێت، دەبێت ئەمڕۆ هەینی ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر هێرشەكان کۆببێتەوە.
ڤازیلی نێبزینیا نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان: كێشەكانی دەریای سوور بە ڕێگەی گورزی سەربازی یەكلایی ناكرێنەوە، پەنابردنە بەر چەک، قەیرانی گەورەتر دروست دەكات.
زانیاری پێویست
زۆربەی گورزە سەربازییەكانی شەوی هەینی، لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی بەریتانیاوە کراون، لەبەر ئەوەی ئەو ڕێڕەوە ئاویەی كە لە دەریای سووری بازرگانی تێدا دەكرێت %30ـی هاتووچۆی كەشتییە بازرگانییەكانی تێدا دەكرێت و 70%ـی ئابووریی ئەوروپا لەسەر ئەو ڕێڕەوەیە لەڕووی دەریاییەوە.
حووسیەكان سێ جۆر مووشەكیان لە دەریای سوور بەكارهێناوە، كرووزی دوور مەودا و مووشەكی ئاراستەگر و سێ جۆر درۆنی پێشكەوتوو كە ئەمریكا دەڵێت درۆنەكان "ئێرانین" و دژی هێزەکانیان بەكاردەهێنرێت.
ئەمەش بزانە
ژمارەی حووسیەكان لە یەمەن نزیكەی 500 هەزار كەسە، 350 هەزاریان سەربازی ئامادەن، ڕاهێنراون وچەک و مووشەک و فڕۆكەی سەربازیشیان هەیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار