لە ئەمریکا، خۆپیشاندانی پشتیوانی لە غەززە بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
لە ئەمریکا، خۆپیشاندانی پشتیوانی لە غەززە بەڕێوەدەچێت

خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا بۆ پاڵپشتی غەززە (وێنەی ئەرشیڤ) - سکای نیوز عەرەبییە

ئاڤا نیوز

 

لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا، خۆپیشاندانێکی فراوان بۆ پاڵپشتیی لە خەڵکی غەززە لە دژی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو کەرتە بەڕێوە چوو.

 

وێنە گەورەکە: خۆپیشاندانەکە لە کاتێکدایە کە سەرانی وڵاتانی جیهان بۆ بەشداریی لە 79ـیەمین خولی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو شارە ئامادەن.

 

زانیاریی زیاتر: خۆپیشاندەران داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕیان کردووە، هەروەها ڕەخنەیان لە حکومەتی ئیسرائیل دەگرت بەوەی درێژە بە شەڕ دەدات.

 

ئەمەش بزانە: خۆپیشاندەران چەند درووشمێکیان بەرز کردبوونەوە؛ لەوانە: "نەتانیاهۆ، تۆ ترسنۆکی، ئێمەی خەڵک بەهێزین" و "لە ڕووبارەوە تا دەریا، فەلەستین ئازاد دەبێت."

 

باکگراوند: دوای ئەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززەی فەلەستین بەردەوامە، تائێستا دەیان هەزار کەس کوژراون و برینداربوون.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ