گرووپەكانی فەڵەستین لە ڕووسیا دانووستان لەسەر حكومەتێكی نوێ دەكەن

شەیری بکە لە:
گرووپەكانی فەڵەستین لە ڕووسیا دانووستان لەسەر حكومەتێكی نوێ دەكەن

وێنەی كۆبوونەوەكە: سەرچاوە شەرقولئەوسەت

ئاڤا نيوز


هەریەک لە بزووتنەوەی فەتح، حەماس و جیهادی ئیسلامیی بانگهێشتی ڕووسیا کراون، بۆ گفتووگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی پسپۆڕەکان و پەیوەندیکردنی هەردوو بزووتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامیی بە رێکخراوی ئازادیخوازی فەڵەستیەنەوە.


لێدوانی فەرمیی: میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت، دانووستانی نێوان گرووپە فەڵەستینیەکان لە 29 ی شووبات دەستپێدەکات تا دووی ئاداری داهاتوو بەردەوام دەبێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بزووتنەوەی فەتح داوا دەکات دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین یەکبخرێت و کەرتی غەززەی ڕادەستبکرێت، بەهەموو دامەزراوەکانییەوە، پاشان حکومەتی پسپۆڕان پێکبهێندرێت و مەحموود عەباس مەرجەع و بەرپرس بێت لێی.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوتەی سەرچاوەیەک بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، لە کۆبوونەوەکانی مۆسکۆ بزووتنەوەی فەتح پێشنیاز دەکات لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی بزووتنەوەی حەماسیش بچێتە ناو رێکخراوی رزگاریخوازی فەڵەستینییەوە، بەڵام هێشتا وەڵامی حەماس دیار نییە.


" حەماس رازی دەبێت بە پێکهێنانی حکومەتی پسپۆڕان، بەڵام دەبێت مەرجەعەکەی رێکخراوی رزگاریخوازی فەڵەستین بێت، پاش ئەوەی خۆی دەچێتە ناو رێکخراوەکەوە. بەڵام  مەرجەکانی چوونە ناو ڕێکخراوەکەی رەتکردووەتەوە کە دەبێت دان بنێت بە پابەندییەکانی رێکخراوەکە دواتریش داننان بە ئیسرائیلدا".


بەگوتەی سەرچاوەکە دانوستاندنەکانی ڕووسیا فەرمیی نین، لەسەر بانگهێشتی پەیمانگایەکی ڕووسین بە چاودێری وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، پێشبینی ناکرێت ئەنجامی ئەوتۆیان هەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان