ئاڤا دیجیتاڵ
ئیبراهیم تاتلیساس نوێترین بەرهەمی بە ناوی "دێڤامکە" بڵاوکردەوە کە ئاوازەکەی لە گەورە هونەرمەندی کۆچکردووی کورد، حەسەن زیرەک وەرگرتووە.
هونەرمەندی ناسراوی تورکیا ئیبراهیم تاتڵیساس بەرهەمە نوێیەکەی بە ناوی "دێڤامکە" بە کوردی واتە ( بەردەوام بە)، بە ئاوازی گۆرانیی "نازدار نازداری"ـی حەسەن زیرەک بڵاوکردەوە.
پۆڵ پرۆدەکشن "دیڤامکە"ی تاتڵیساسی لە پلاتفۆڕمەکاندا بڵاوکردەوە.
ئەوەی بووەتە جێی سەرنج:
لە کلیپەکەدا ئاوازی گۆرانییەکە بە ناوی هونەرمەند حەسەن زیرەک نووسراوە. بەهۆی ئەوەی خەڵکی تورکیا وا دەزانن ئەم ئاوازە بۆ یەکەمجار لەلایەن حەسەن زیرەکەوە کراوە بە گۆرانی، هەربۆیە تاتڵیساس لە گۆرانییەکەیدا ئاماژەی بە ناوی حەسەن زیرەک کردووە.
لە لایەکی دیکەوە:
هونەرمەندی عەرەب بە ناوی 'تاهیر عوجەیلی' دەڵێت: "ئاوازی ئەو گۆرانییە هی منە".
تاهیر عوجەیلی لەداوی بڵاوبوونەوەی بەرهەمەکەی تاتڵیساس هاتە دەنگ و سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی کە موڵکدارییەتی ئەو ئاوازە بۆ حەسەن زیرەک دەگەڕێننەوە بە درۆ دەخاتەوە.
تاهیر عوجەیلی ئەو ئاوازەی لە گۆرانی " رەفەت رەفەت" بەکارهێناوە.
بەگوتەی تاهیر عوجەیلی، خەڵکی باکووری کوردستان دەڵێن من ئەو ئاوازەم لە حەسەن زیرەک دزیووە، بەڵام ئەو ئاوازە موڵکی منە و حەسەن زیرەک دوای من کردوویەتی بە گۆرانی "نازدار نازدار".
قسەو قسەڵۆك:
ئەو بەرهەمەی تاتڵیساس کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە، خەڵکی تورکیا و تایبەت کوردانی باکووری کوردستان ئاوازی ئەو گۆرانییە بە موڵکی حەسەن زیرەک دەزانن، لەلایەکی دیکەوە دوای بەدەنگ هاتنی تاهیر عوجەیلی رای بەشێک لە خەڵک تاتڵیساس بە دزینی ئاوازی ئەو هونەرمەندە تۆمەتبار دەکەن.
زانیاری زیاتر:
ئەو بەرهەمەی تاتڵیساس کە ئاوازەکەی بە ناوی هونەرمەندی گەورەی کۆچکردووی کورد، حەسەن زیرەک نوسراوە، ئەو ئاوازە لەلایەن چەندین هونەرمەندی دیکەوە کراوە بە گۆرانی.
ئەم ئاوازە سەرەتا گەنجێكی كورد بەناوی ئەحمەد كەریم گۆرانی "نازدار نازدار"ـی لێ دروستكرد بە دەنگی خۆی، دواتر زرنگ مەهدی دەنگی ئەم گۆرانییەی بە ژیری دەستكرد گۆڕی بۆ دەنگی حەسەن زیرەك و موحسین چاوشی، ئەم گۆرانییە دەنگدانەوەی گەورەی لە کوردستان و چەندین وڵاتی دیکەی لێکەوتەوە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری قۆناغی باشی بڕیوە
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
43 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
- کولتوور
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار بەشی میوزیک لە زانکۆی دهۆک دەکرێتەوە
- کولتوور
- 14 ئەیلوول
باشترین فۆتۆگرافەری ساڵ دەستنیشان کرا