قاوە یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی ماسوولکەکانی جەستە

شەیری بکە لە:
قاوە یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی ماسوولکەکانی جەستە

خواردنەوەی کووپێک قاوە لەلایەن خانمێک، وێنە: health

ئاڤا نیوز 

 

لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن ماسوولکەکانی جەستەی مرۆڤ دووچاری لاوازی دەبنەوە ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازبوونی بەرگری جەستەی مرۆڤ، توێژەرانیش قاوە بەسەرچاوەیەکی گرنگ دادەنێن بۆ بەهێزکردنی ماسوولکەکان.

 

لێدوانی فەرمی: پرۆفیسۆر کیس گۆدفرێ، بەرپرسی خۆراک لە سەنتەری توێژینەوەی بایۆپزیشکی ساوسهامپتۆن ڕایگەیاند: "بەخواردنەوەی قاوە جیاوازییەکی گەورە لە هێزی ماسوولکەکاندا دروست دەبێت و وزەی زیاتریان پێدەبەخشێت".

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەشێک لە توێژەران، لە توێژینەوەیەکدا بارستەی ماسوولکەکانی جەستەی زیاتر لە 8 هەزار کەسی پێگەیشتوویان لە ئەمریکا وەرگرتووە، دەردەکەوێت ئەوانەی کە بەلایەنی کەمەوە دوو کوپ قاوە لە ڕۆژێکدا دەخۆنەوە، نزیکەی 10% لە ماسوولکەکانیان بەهێزترە بەراورد بەو کەسانەی قاوە ناخۆنەوە.

 

زانیاریی زیاتر: لە ئەنجامی توێژینەوەیەکی دیکەدا دەرکەوتووە کە قاوە سوودی بۆ زۆرێک لە نەخۆشییەکان هەیە، لەوانە نەخۆشییەکانی دڵ و مێشک و شەکرە. 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ