چەند هۆکارێکی چاوەڕوان نەکراو دەبنەهۆی لەدەستدانی بیستن

شەیری بکە لە:
چەند هۆکارێکی چاوەڕوان نەکراو دەبنەهۆی لەدەستدانی بیستن

هەستی بیستنی مرۆڤێکی ئاسایی، وێنە: BBC

ئاڤا نیوز

 

چەندین هۆکاری چاوەڕوان نەکراو ئاشکرا دەکرێن کە دەبنە هۆی لەدەستدانی بیستن بەبێ ئەوەی مرۆڤ بزانێت.

 

لێدوانی فەرمی: دکتۆر یانا نیکیتینا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گوێ ڕایگەیاند: سترێسی بەردەوام، گوێگرتن لە مۆسیقای بەرز، هۆکارە بۆماوەییەکان زۆرجار دەبنە هۆی لەدەستدانی بیستن بەبێ ئەوەی مرۆڤ پێشوەختە ئاگاداربێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو جۆر لەدەستدانی بیستن هەیە، یەکەمیان لەدەستدانی بیستنی گەیەنەرە کە ئەمەش لاوازی گواستنەوەی دەنگ دروست دەکات بۆ مرۆڤ. دووەمیان لەدەستدانی بیستنی هەستی دەمارییە کە بە زیانگەیاندن بە خانەکانی دەماری بیستن دەناسرێتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: کەسی تووشبوو هەندێک کات دەتوانێت لەڕێگەی وەرگرتنی دەرمان چارەسەری پێویست وەربگرێت و هەندێک کاتیش پێویستی بە نەشتەرگەرییە، بەڵام چارەسەرە دەمارییەکان قورسن، چونکە چاکبوونەوەی خانەکانی زۆر هێواشە، زۆرجاریش بەتەواوی وەرگرتنی چارەسەر سوودی نابێت بەهۆی مردنی خانەکانەوە.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: