تانە لە بڕیارێكی سەرۆككۆماری عێراق دەدرێت

شەیری بکە لە:
تانە لە بڕیارێكی سەرۆككۆماری عێراق دەدرێت

لەتیف ڕەشید، سەرۆككۆماری عێراق.. سەرچاوەی وێنە: نوسینگەی سەرۆككۆمار

ئاڤا نیوز

 

سەرۆککۆماری عێراق پارێزگارە دەستنیشانکراوەکەی سەڵاحەدینی ڕەتکردەوە، ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگاکەش دەڵێت "بابەتەکە پەیوەستە بە چوارچێوەی هەماهەنگی، دەیانەوێ پۆستێکی باڵای سەڵاحەددین وەربگرن".


وێنە گەورەکە: ڕۆژی 04-02-2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، ئەحمەد جبووری بە زۆرینەی دەنگ وەک پارێزگار هەڵبژێردرا، ڕۆژی 17-02-2024، عەبدولـلەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق ڕەتیکردەوە فەرمانی سەرۆکایەتی دەربکات، "بەهۆی  ئەوەی پێشووتر بە چەند دۆسیەیەکی تاوانکاری سزادراوە".


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەمڕۆ هاوپەیمانی جەماهیری وەتەنیە کەبراوەی پارێزگاکەیە و سێ کورسی هەیە، تانە لەو بڕیارەی سەرۆککۆماری عێراق دەدات، بەوەی هەڵبژاردنی کاندیدەکەیان بۆ پۆستی پارێزگار تەواو یاسایی و دەستووريی بووە.


لێدوانی فەرميی: یاسین محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی هۆکاری سەرەکی ئەو ڕاگرتنەیە، چونکە ئەوان پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا بە مافی خۆیان دەزانن.


" گفتوگۆ لە نێوان لایەنەکان بەردەوام دەبێت، ئەگەر نەگەیشتنە ڕێککەوتن دەکەوێتە سەر ئەوەی  جەماهیری وەتەنیە لە بری ئەبو مازن کێ کاندید دەکات بۆ پۆستی پارێزگار".

 

باکگراوند: چوارچێوەی هەماهەنگيی سێ کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدینی هەیە، شیعەکان دەڵێن لە %40 دانیشتووانی سنوورەکە شیعەن و پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە بە مافی خۆیان دەزانن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ