لەسەر گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 24 بەرپرسی پلەتایبەت دەردەکرێت

شەیری بکە لە:
لەسەر گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 24 بەرپرسی پلەتایبەت دەردەکرێت

لۆگۆی دەستەی دەستپاکیی عێراق

ئاڤا نیوز 


لەسەر گەندەڵی دارایی و کارگێڕی، تەنیا لە ماوەی مانگی ڕابردوودا فەرمانی دەستگیرکردن و ئامادەبوون لەبەردەم دادوەر بۆ 24 بەرپرسی پلەتایبەت لە عێراق دەرکراوە.

وێنه‌ گه‌وره‌كه‌: لەدوای ساڵی 2003ـەوە گەندەڵی لە عێراق بووەتە دیاردە و زۆربه‌ی دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاماری کار و چالاکییەکانی بۆ مانگی 8ی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، لەو ماوەیەدا لەسەر گەندەڵیی دارایی و کارگێڕی فەرمانی دەستگیرکردن و ئامادەبوون لەبەردەم دادەوەر بۆ 24 بەرپرسی پلەتایبەت دەرکراوە.

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ئاماری دەستەکە، لەکاتی گەندەڵیکردن 20 تۆمەتبار دەستگیرکراون و 145 کەسی دیکەش بە بڕیاری دادوەر سزادراون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەموو مانگێک دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاماری کار و چالاکییەکانی بڵاو دەکاتەوە، ئەگەرچی مانگانە دەستگیرکردنی دەیان تۆمەتبار لەسەر گەندەڵیی بەشێوەیەکی گشتی ڕادەگەیێنێت، بەڵام گەندەڵی هەر بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: