هونەرمەند نازدار نوێترین گۆرانی 'حەنا'ی بڵاوکردەوە

شەیری بکە لە:
هونەرمەند نازدار نوێترین گۆرانی 'حەنا'ی  بڵاوکردەوە

هونەرمەند نازدار جزیری، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

خانمە هونەرمەند نازدار نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (حنە) بڵاوکردەوە، ئەمەش دەبێتە سێیەمین گۆرانی ئەو هونەرمەندە لە ساڵی 2024ـدا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرهەمەکە ڕیتمێکی شادی هەیە و باسی خەنەبەندان دەکات لە کولتووری کوردیدا و بەشداربووانی ڤیدیۆ کلیپەکەش جلی کوردییان لەبەر کردووە.



ئەوەش بزانە: نازدار و ڕەشۆ ئایشان پێکەوە تێکستی گۆرانییەکەیان نووسیوە و عومەر کورداخ کاری دابەشکردنی موزیکی بۆ بەرهەمەکە ئەنجامداوە.

 


گۆرانییەکە بەرهەمی نازدار پڕۆدەکشنە و لەلایەن  لەلایەم محەممەد سیسکۆ کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، وابڕیارە ئەم ئێوارەیە لەسەر چەناڵی فەرمی هونەرمەند  نازدار لە یوتیوب بڵاوبکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ