سەرچاوەی وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو حوسییەكان بەرپرسیارێتیی خۆیان لە هێرشێک ڕاگەیاند، كە كردیانە سەر كەشتییەكی هەڵگری سووتەمەنیی نێو دەریای سوور. ئەمریكاش هێرشەكەیانی پشتڕاست كردەوە.
چیرۆكی سەرەكیی: حوسییەكان بەرپرسیارێتیی خۆیان لەو هێرشەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕاگەیاند كە كرابووە سەر كەشتییەكی نێو دەریای سوور و گوتیان كە كەشتییەكە بەریتانی بووە.دواتر فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) ئەوەی پشتڕاست كردەوە كە چوار مووشەكی دژەكەشتی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حووسییەكانەوە هاوێژراون، بەڵام كەشتییەكی دانیماركی پێكراوە، نەك بەریتانی. ئاماژەشی بەوە دا كە ئەمریكا هەر لە یەمەن دوو هێرشی بەرگریی لە دژی مووشەكێكی كرووزی دژەكەشتی و درۆنێكی دەریایی بە سەركەوتوویی ئەنجام داوە.
لێدوانی فەرميی: یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حوسییەكان گوتی: هێزی دەریاییمان لە نێو دەریای سووردا كەشتییەكی نەوتهەڵگری بەریتانیی بە ناوی پۆلوكس بە مووشەک پێكاوە. بەڵام ئاماژەی نەدا كە پەیوەندیی كەشتییەكە بە بەریتانیاوە چییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هونەرمەندان بە چاوی پڕ فرمێسکەوە ماڵاوایی لە 'زاهیر عەبدوڵڵا' دەکەن
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەرهەمەکانی زاھیر عەبدوڵڵا بەرز دەنرخێنێت
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەڵەی ڕەشی پێست؛ هۆکار و چارەسەرەکانی
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بەفر و باران باشووری کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دانانی چەند زەنگێکی مۆبایل لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی فشاری دەروونی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەبارەی پرسی مووچە بۆ ئاڤا: کێشەکان بەدروستی چارەسەرنەکراون
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: داعش ئێستا زۆر لە ساڵی 2014 بەهێزترە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات ژمارەیەک دەرفەتی خوێندنی بەخۆڕایی ڕادەگەیەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی لاریجانی: ئامادەین ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی نوێ لەگەڵ ترەمپ بکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بەرپرسێکی پلە باڵای حیزبوڵڵا لە سووریا دەکوژێت