زێلینیسکی: ڕۆژئاوا ڕەزامەند نییە مووشەکی دوورمەودا دژی ڕووسیا بەکاربهێنین
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نمونەیەک لەو مووشەکە دوورمەودایانەی وڵاتانی ڕۆژئاوا رادەستی ئۆکراینایان کردووە. وێنە؛ بی بی سی
ئاڤا نیوز
ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایدەگەیێنێت، تائێستا واشنتن و لەندەن لە ترسی ئاڵۆزنەبوونی زیاتری دۆخەکە ڕەزامەندییان لەسەر بەکارهێنانی مووشەکی دوورمەودا دژ بە ڕووسیا دەرنەبڕیووە.
وێنە گەورەکە: ئۆکرانیا بەردەوام داوا دەکات گڵۆپی سەوزی بۆ بەکارهێنانی مووشەکی دووورمەودا بۆ پێکانی ئامانجەکانی لەناو خاکی ڕووسیا بۆ هەڵبکرێت. بەڵام ڕۆژئاوا بەتایبەت جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ترسی لە کاردانەوەی ڕووسیا هەیە، ئەمەش دوای ئەوەی ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕوسیا هۆشداری دا لەوەی بڕیارێکی هاوشێوە بەو مانایە دێت کە "وڵاتانی ناتۆ لە لەدۆخی شەڕدان لەگەڵ ڕووسیا".
لێدوانی فەرمی: ڤلۆدیمیر زێلینیسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند: ئەمریکا و بەریتانیا ڕەزامەند نین مووشەکی دوورمەودا لە لەناو خاکی ڕووسیا بەکاربهێنین، هەر بۆیەش کیێڤ ئەو کارە ناکات، پێموایە ترسیان هەیە دۆخەکە زیاتر خراپر بێت.
لەلایەکی دیکەوە: لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکڕاینا خێراتر بوون، لە کاتێکدا سوپای ئۆکراینا بەرگرییەکی باش دەکات بۆ خاوکردنەوەی پێشڕەوییەکانی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 29 خولەک لەمەوپێش
شەش جۆری خواردن وا باشترە بە بەستوویی بخورێن
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
پێنج مانگە دەنگ بە یاسایەک دراوە و جێبەجێناکرێت
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
دوای 66 ساڵ نەوەیەکی بارزانی نەمر دەچێتە ڕادیۆی کوردی یەریڤان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چیرۆکەکانی کوردستان - ئەڵقەی پێنجەم
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیریی دەستکرد بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجە بەکاردەهێنرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆڵاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12 کارا دەکرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین و ڕەشەبا هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 ئەیلوول
ئیلۆن مەسک ئینتەرنێت لە یەمەن کارا دەکات
19 ئەیلوول
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمریکا دوای 13 ساڵ یەکەم سزای لەسێدارەدان جێبەجێ دەکرێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کامالا هاریس داوای دیبەیت لە ترەمپ دەکات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک خاوەندارێتی ئەو کۆمپانیایە دەکات کە پەیجەرەکانی حیزبوڵڵا دروست دەکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگریی لە خۆی بکات