گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە کۆمەڵێک ڕێنمایی سەبارەت بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 10/20ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بە پێی ماددەی (16) لە بەشی شەشەمی یاسای ژمارە (8)ـی ساڵی 2008ـی پاراستن و چاککردنی ژینگە، پێویستە بەربژێر و قەوارە سیاسییەکان لە کاتی هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردندا پابەندی ڕێنماییە ژینگەییەکان بن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایدەگەیێنێت، پێویستە لافیتە و نووسینەکان لەسەر قوماش و کاغەز بن نەک لەسەر فلێکس و نایلۆن، پۆستەرەکان بە تێپ جێگیر بکرێن و ماددەی پلاستیکیی و نایلۆن بۆ بانگەشە نەدرێتە دەنگدەر.
زانیاریی زیاتر: داوا دەکرێت زیاتر سایتە ئەلکترۆنییەکان و تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربهێنرێن.
لەلایەکی دیکەوە: هەوڵدەرێت ناوی ئەو لایەن و قەوارە سیاسییانەی کە پابەندی یاسا و ڕێنماییە ژینگەییەکان نابن بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا بکرێت.
ئەمەش بزانە: چاوەڕوان دەکرێت لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا لە ناردنی چەکی هیندی بۆ ئۆکراینا نیگەرانە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەوتی سپی بەسەر ناوەندەکانی خوێندن دابەش دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەسەن نەسروڵڵا بۆ ئیسرائیل: چاوەڕێی سوپرایز بن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ئاگر لە کۆگایەکی تیم مارت دەکەوێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیلۆن مەسک ئینتەرنێت لە یەمەن کارا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
18 ئەیلوول
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
18 ئەیلوول
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
- ژینگە
- 17 ئەیلوول
كێشەی ئاوی قوشتەپە چارەسەر دەکرێت