ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا.. سەرچاوە: AP
ئاڤا نیوز
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی سوپاکەی لە ئەڤدیڤکا کشایەوە، هاوپەیمانەکانی ئاگادار کردەوە، لێکەمکردنەوەی ئەنقەستی چەک لە وڵاتەکەی وا دەکات ڕووسیا لەگەڵ چڕیی ئێستای شەڕەکەدا خۆی بگونجێنێت.
چیرۆکی سەرەکیی: شەڕی ڕووسیا ئۆکراینا پێی نایە دووەم ساڵیەوە. ئۆکراینا دەستی کردووە بە بەرگریكردن، کە لە ماوەی ڕابردوودا بە هۆی کەمیی چەکوچۆڵەوە خاو ببووەوە.
لێدوانی فەرميی: ئەمڕۆ زێلێنسکی لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن گوتاری پێشکەش کرد و گوتی: " بەداخەوە، ئەگەر بە شێوەی دەستکرد چەک لە ئۆکراینا کەم بکرێتەوە، بە تایبەتی تۆپخانە و چەکە دوورهاوێژەکان، ئەوا ئەم لێکەمکردنەوەیە ڕێگە بە پووتین دەدات لەگەڵ ئەم چڕییەی ئێستای شەڕەکەدا خۆی بگونجێنێت".
"چاوەڕێی ئەو چەکانەین کە لێمان بڕاون، بۆیە ئێستا چەکی ئێمە سەربازەکانمانن، خەڵکەکانمانن. تکایە لە ئۆکراینا مەپرسن کەی شەڕ تەواو دەبێت، بەڵکو لە خۆتان بپرسن بۆچی پووتین هێشتا توانای هەیە بەردەوام بێت. دەبێت تێبگەن کە تەنیا بە یەکگرتوویی دەتوانین لە ڕووسیا ببەینەوە". ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی وای گوت.
باکگراوند: یەکێتیی ئەوروپا لە سەرەتای ئەم مانگەدا ڕەزامەندیی دا لەسەر بەخشینی 50 ملیار یۆرۆ بە ئۆکراینا، کە چەند مانگێک بوو دوا دەخرا. بڕیار بوو ئەمریکاش بەستەکێکی هاوکاریی 60 ملیار دۆلاریی لە هاوکاریی سەربازیی بۆ ئۆکراینا بنێرێت، بەڵام لە کۆنگرێس ڕاگیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆڵەندا بەفەرمی داوای دەرچوون لە یاساکانی کۆچ و پەنابەری یەکێتیی ئەوروپا دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت