شێلتەری داڵدەدانی سەگە بێلانەكانی كەركووك ئامادەیە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


 شێڵتەری کۆکردنەوەی سەگەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک ئامادەیە، جێگەی پێنج هەزار سەگ دەبێتەوە و  نێر  و مێیەکانیش لەیەک جیا دەکرێنەوە.

 

لەسەر ڕوووبەری پێنج دۆنم زەوی لە سنووری ناحییەی لەیلان شێڵتەرێک بۆ کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان درووستکراوە، سێ بەشی جیاواز لەخۆ دەگرێت، بەشی نێرەکان، بەشی مێینەکان و بێچوو بەشی ئەو سەگانەشی کە زامدارن، لەلایەن تیمێکی ڤێرتێنەری سەرپەرشتی دەکرێت، پشکنینی نەخۆشییان بۆ دەکرێت دواتر دەخەسێنرێن.

 

شەیری بکە لە: