لە چوار ساڵی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان 13 ملیار دۆلار وەبەرهێنان کراوە

شەیری بکە لە:
لە چوار ساڵی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان 13 ملیار دۆلار وەبەرهێنان کراوە

شەقامی 150 مەتری لە شاری هەولێر

ئاڤا میدیا 

 

سێکتەری وه‌به‌رهێنان یه‌كێكه‌ له‌ پلانه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی زیاتر گه‌شه‌پێدانی ئه‌م سێكته‌ره‌. ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی كردووه‌، ده‌رفه‌تی یه‌كسانی له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان بۆ وه‌ربه‌هێنه‌ری ناوخۆ و هاوبه‌ش و بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌خساندووه‌.

 

"زیاتر لە 13 ملیار دۆلار گوژمەی پرۆژەکان بووە"

 

بەگوێرەی ئاماری فەرمی دەستەی وەبەرهێنان، پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌ هەرێمی کوردستاندا، له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌م له‌ 2019 تا 2023 پاڵپشت بە یاسای وەبەرهێنان، دەست بە پێدانی مۆڵەت بە پرۆژەکانی وەبەرهێنان کرا، تا ئێستا 280 پرۆژە مۆڵەتیان لە دەستەی وەبەرهێنان وەرگرتووە، کە بەشێکیان جێبەجێکراون و بەشێکیانیش جێبەجێده‌كرێن. گوژمەی تەواوی پرۆژەکانی وەبەرهێنان له‌ ماوه‌ی چوار ساڵه‌دا‌ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، 13 ملیار و 526 ملیۆن و 802 هەزار و 746 دۆلاری ئەمریکییە.

 

"45 پڕۆژه‌ بیانی، 28 پرۆژەی هاوبه‌ش،‌ ده‌ستی كار به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ 40 هه‌زار هه‌لی كاره‌."

 

گرووپەکان: پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بەسەر 11 سێکتەری جیاوازدا دابەش دەبن، کە پێکدین: لە سێکتەرەکانی بازرگانی، بانک، تەندروستی، پیشەسازی، خزمەتگوزاری، گەشتیاری، فێركردن، كشتوكاڵ، نیشتەجێبوون، هونەری و وەرزشی.


•    له‌ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،‌ له‌ گروپی یه‌كه‌م چوار گەورەترین سێکتەری وەبەرهێنان بەپێی ژمارەی پرۆژە و بڕی سەرمایە، پێکدێن له؛ سێکتەره‌كانی گه‌شتیاری، نیشتەجێبوون، پیشه‌سازی، سێکتەری بازرگانی، كه‌ 212 پڕۆژه‌ له‌ خۆده‌گرێت، بە گوژمەی 11 ملیار 638 ملیۆن و 99 هه‌زار و 381 دۆلاره‌. 


•    گرووپی دووەمی سێکتەرە پەرەپێدراوەکان له‌ سێکتەرەکانی كشتوكاڵی، فێركردن و ته‌ندروستی پێکدێن، كه‌ 57 پڕۆژه‌ له‌ خۆده‌گرێت، بە گوژمەی 922 ملیۆن و 329 هه‌زار و 273 دۆلاره‌.


•    هاوكات گرووپی سێیەم لە چوار سێکتەری جیاوازی وەبەرهێنان پێكدێن ئه‌وانیش، سێکتەرەکانی وه‌رزش، بانک، خزمەتگوزاری و هونەری دەگرێتەوە،  كه‌ 11 پڕۆژه‌ له‌ خۆده‌گرێت، بە گوژمەی 98 ملیۆن و 871 هه‌زار و  457 دۆلاره‌.

 

سەرمایەکان: بەشداری وەبەرهێنه‌ری بیانی له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌م، پاڵپشت بە یاسای یاسای وەبەرهێنان لە هه‌رێمی كوردستان، لەڕووی مافه‌وه‌ وەبەرهێنه‌ری بیانی هاوتای وەبەرهێنه‌ری خۆماڵی دەکات: 


- لە کۆی 13 ملیار و 526 ملیۆن و 802 هەزار و 746 دۆلاری ئەمریکییە لە سەرتاسەری کوردستاندا، 8 ملیار و 527 ملیۆن و 10 هه‌زار و  946 دۆلار سەرمایەی نیشتمانییه‌ بۆ 274 پڕۆژه‌ ته‌رخان كراوه‌،  4 ملیار و 962 ملیۆن و 407 هه‌زار و 800 دۆلار سەرمایەی بیانی و  37 ملیۆن  و 384  هه‌زار دۆلاریش سەرمایەی هاوبەشی نیشتمانی و بیانییە لە پڕۆژە هاوبەشەکاندا.

 

سەرمایەی وەبەرهێنان: لەسەر ئەو بنەمایە، بەڕێژەی 63.04% ی تێکڕای سەرمایەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا، سەرمایەی نیشتمانییە، هاوكات ڕێژەی 36.69% گوژمەی وەبەرهێنان لە سەرمایەی بیانی پێکدێت، ئاستی وەبەرهێنانی هاوبه‌ش سەرمایەگوزاریه‌كه‌ی لە 0.27٪ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا پێكده‌هێنێنن.

 

"پێویستە 75% دەستی کاری نێخۆیی بن"

 

بەپێی بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی، ژمارە 172 لە رێکەوتی 20-9-2023، بڕیاردراوە پێشینە بە هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان بدرێت، بۆ پڕکردنەوەی دەرفەتەکانی کار، پێویستە لایەنی کەم لە %75، دەستی کاری پیشە و پڕۆژەکانیان کرێکار و کارمەندی دەستی کاری نێوخۆی بن و هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان بن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: