بلینکن بۆ ئاگربەستی غەززە سەردانی میسر دەکات

شەیری بکە لە:
بلینکن بۆ ئاگربەستی غەززە سەردانی میسر دەکات

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. وێنە؛ سی بی سی

ئاڤا نیوز

 

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی میسر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێی ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی بەرمتەکان بکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بلینکن هەوڵەکانی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە " ئازادکردنی هەموو بارمتەکان مسۆگەر بکات و ئازارەکانی گەلی فەلەستین کەم بکاتەوە و فراوانکردنی ئاسایشی ناوچەکە" لەگەڵ بەرپرسانی میسر تاوتوێ دەکات. 


بۆچی گرنگە: ماوەی چەند مانگێکە واشنتن بەنێوەندگیری قەتەر و میسر هەوڵی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک دەدەن لە نێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان و زیندانییە فەڵەستینییەکان.


ئەمەش بزانە: خاڵی ناکۆکیی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە دانوستانەکانی ئاگربەست، پرسی مانەوەی سوپای ئیسرائیلە لە ناوچەی فیلادلفی و ئازادکردنی ژمارەیەک زیندانی فەڵەستینییە کە ئیسرائیل ڤیتۆی هەیە لەسەریان.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: