زێڵێنسکی و بایدن لە ناتۆ
ئاڤا نیوز
ئەمینداری گشتیی ناتۆ دووپاتیکردەوە کە پێویستە بەپەلە ئەمریکا بڕیار لەسەر ناردنی پاکێجێکی هاوکاری بۆ ئۆکراینا بدات، چونکە پێویستیان بەو پشتگیرییەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووسیا.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا بەڵێنی دابوو هاوکاریی سەربازی بەبڕی 60 ملیار دۆلار بۆ ئۆکراینا بنێرێت، بەڵام لە کۆنگرێس ڕێگری لێکرا، بۆیە ئەمینداری گشتی ناتۆ دەڵێت، پێویستە ئەمریکا بەڵێنەکانی بهێنێتە جێ.
لێدوانی فەرمی: جێنس ستۆڵتنبێرگ، ئەمینداری گشتیی ناتۆ لە کۆنفرانسی میونشن ڕایگەیاند، "ئەمریکا دەبێت ئەو بەڵێنەی بە ئۆکرینای دابوو بیگەیەنێتە جێ و 60 ملیار دۆلارەکە بنێرێت".
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: پێویستییەکی زۆر گرنگ و بەپەلە هەبوو بۆ ئەوەی ئەمریکا بڕیار لەسەر ناردنی پاکێجێکی هاوکاری بۆ ئۆکراینا بدات، ئەویش ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووسیایە لە شاری ئەڤدیڤکا کە سەرچاوەکان دەڵێن، بەهۆی نەبوونی هێز و چەکی پێویست، ئۆکراینا لەو ناوچەیە دەکشێتەوە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆڵەندا بەفەرمی داوای دەرچوون لە یاساکانی کۆچ و پەنابەری یەکێتیی ئەوروپا دەکات
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت