سینەماکارێکی ئەمریکی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

شەیری بکە لە:
سینەماکارێکی ئەمریکی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

وێنەی دۆناڵد ترەمپ و فرانسیس فۆرد

 ئاڤا نیوز

 

فرانسیس فۆرد کۆپۆلا، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری سینەمایی ئەمریکی وەڵامی لێدوانێکی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە، کە کۆچبەرانی سپرینگفیڵدی بە خواردنی ئاژەڵی ماڵی تۆمەتبار کردبوو.

 

وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، لە نوێترین دیبەتیدا کۆچبەرانی شاری سپرینگفیڵدی بەوە تۆمەتبارکرد کە ئاژەڵی ماڵی دەخۆن و گوتی: "ئەوان سەگ دەخۆن، پشیلە دەخۆن، ئاژەڵی ماڵی ئەو کەسانە دەخۆن کە لەوێ دەژین".

 

زانیاریی زیاتر: هەر لەو دیبەیتەدا، پێشکەشکاری بەرنامەکە پەیوەندی بە بەرپرسی ئەنجومەنی شاری سپرینگفیڵدەوە کرد و پرسیاری ئەو تۆمەتبارکردنەی کۆچبەرانی لێکرد، لە وڵامدا بەرپرسی سپرینگفیڵد گوتی: "هیچ ڕاپۆرتێکی جێی متمانە لەم بارەیەوە نییە".

 

 بڵاوکراوەی فەرمی: فرانسیس فۆرد لە ڕۆژنامەی هۆڵیوود ڕیپۆرتێر، نووسیویەتی: "بەڕاستی توڕە بووم کاتێک لە دیبەیتەکەدا خەڵکی هایتی زەلیل کران". هەست دەکەم خەڵکی هایتی کە لە سپرینگفیڵد کۆچبەرن لە میهرەبانترین، بەخشندەترین کەسەکانن کە تا ئێستا ناسیومن .

 

لەلایەکی دیکەوە: جۆن لێجێند ئاوازدانەر و خاوەن خەڵاتی ئۆسکار، لە دایکبووی شاری سپرینگفیڵد، وەڵامی قسەکانی ترەمپی دایەوە و گوتی: "کەس پشیلە ناخوات، کەس سەگ ناخوات". هەموومان تەنها دەمانەوێت بژین و گەشە بکەین و خێزانەکانمان لە ژینگەیەکی تەندروست و پارێزراودا پەروەردە بکەین.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان