ئۆکراینا هێزەکانی لە ئەڤدیڤکا كشاندەوە

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک سەربازی ئۆکراینا لە ئەڤدیڤکا - وێنە: ڕۆیتەرز

ژمارەیەک سەربازی ئۆکراینا لە ئەڤدیڤکا - وێنە: ڕۆیتەرز


 ئاڤا نیوز


سوپای ئۆکرانیا ڕۆژی شەممە ناچاربوو لە شاری ئەڤدیڤکا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆكراینا بکشێتەوە، ئەمەش بە "گەورەترین" سەرکەوتنی ڕووسیا دادەنرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆکرانیا ناچاربوو شاری ئەڤدیڤکا کە ناوەندی "شەڕی تووندوتیژانە"ـیە لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بكشێتەوە، کە تاڕادەیەکی زۆر وێران بووە، ڕووسیا هێزەكانی لە ناوچەكە زیاتر دەكات، ئەمەش لە کاتێکدا کە یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا زیادی كردووە".

 

لێدوانی فەرمی: ئۆلێکساندر تارناڤسکی، فەرماندەی هێزەكانی ئۆكراینا ڕایگەیاند: بڕیارمان داوە یەکەکانمان لە شارەکە بکشێنینەوە و لەسەر هێڵی هێرشكردن نەمێنن و بیگۆڕین بۆ بەرگری.

 

باکگراوند: ئەڤدیڤکا کە پێش لەشکرکێشی ڕووسیا لە شوباتی 2022 ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 34 هەزار کەس بوو، ئێستا شارەکە تاڕادەیەکی زۆر وێران بووە، بەڵام هێشتا نزیکەی 900 کەسی مەدەنی لەوێ ماون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: