بەردەم مەیدانی مێژوویی رۆما لە ئیتاڵیا. وێنە: شەتەرستۆک
ئاڤا نیوز
ئیتاڵیا بەوە ناسراوە کە نیشتمانی سەرهەڵدانی باندە مافیاییەکانە، بەڵام ئێستا بووەتە یەکێک کە ئارامترین وڵاتانی ئەوروپا، ئەمەش بەهۆی دابەزینی ڕێژەی کوشتن لەو وڵاتە، بەراورد بە وڵاتانی دراوسێی.
قوربانییانی مافیاکان
لە ناوەڕاستەکانی سەدەی نۆزدەیەمەوە تاوەکو نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو، هەزاران کەس بە هۆی تووندوتیژیی مافیاکانی ئیتاڵیاوە کوژراون. لەناو کوژراواندا دادوەر، پیاوی ئایینی، شایەتحاڵ و هەر جۆرە کەسێکی دیکە هەیە ڵتەنیا لەبەرئەوەی ئامادە نەبووە ملکەچی مافیا کان بێت.
تووندوتیژیی دیکە
لە شەستەکان تاوەکو هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، چەندین گرووپی چەپڕەو و ڕاستڕەوی توندڕەو پەیدا بوون. ئەم گرووپانەش لە ڕێگەی تەقینەوە و تیرۆرکردنەوە ترس و نائارامییەکی زۆریان لە ئیتاڵیا بڵاو کردەوە. کوشتنی دڵڕەقانەی ئالدۆ مۆرۆ، سەرۆکوەزیرانی پێشوو، لەلایەن لیوای سووری مارکسیستی-لینینیی لە ساڵی 1987 و هەروەها کوشتنی نزیکەی 400 کەس لەلایەن فاشیستە نوێکانەوە، هەمووی لە یادەوەریی نیشتیماییدا هەڵکۆڵراوە.
ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە
بەگوێرەی داتای نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ساڵی 1990 بۆ هەر ملیۆنێک کەس لە ئیتاڵیا 34 ڕووداوی کوشتن هەبووە، لە کاتێکدا لە فەرەنسا ئەم ژمارەیە 24 بووە. دواتر لە ساڵانی 2021 بۆ 2022، ئەم ژمارەیە گۆڕاوە و بووەتە 505 بۆ هەر ملیۆنێک لە دانیشتووانی ئیتاڵیا و 11 لە فەرەنسا و 10 لە بەریتانیا و 8 لە ئەڵمانیا. لە ئەوروپا تەنیا نەرویج و سویسرا ڕێژەی کوشتنیان لە هی ئیتاڵیا کەمێک کەمترە. لە کاتێکدا لە لاتیڤیا، ڕێژەکە 6.5 ئەوەندەی ئیتاڵیا زیاترە.
قوربانییانی پیاو کەمتر بوونەتەوە
لە ماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا، ژمارەی قوربانییانی کوشتن بە گشتی و قوربانیانی پیاو بەتایبەتی کەمتر بووەتەوە. پێشتر قوربانیی یەکەمی تووندوتیژیی مافیاکان پیاوان بوون. جگە لەمە ئێستا تەنیا 10%ـی ڕووداوەکانی کوشتن بە تاوانی ڕێکخراو و پلان بۆدانراو هەژمار کراون.
مافیاکان شێوازی کاریان دەگۆڕن
ئێستا مافیا بەناوبانگەکانی وەک کامۆرا، ندرانگێتا و کۆسا نۆسترا، گۆڕانکاریی ڕیشەییان لە شێوازی کار و چالاکییەکانیان ئەنجام داوە. ئەوان ئێستا تێڕوانینێکی زیاتر ئابوورییانەیان هەیە و سەرقاڵی کڕینی موڵکوماڵن و وا دەبنە کۆمپانیای بواری عەقارات.
بۆچی ئیتاڵیا باشترە؟
هەرچەندە ئیتاڵیا بە بەراورد بە دراوسێکانی هەژارترە، بەڵام ئەم هەژارییە نەبووەتە هۆی تووندوتیژی و ڕێی لە خۆشگوزەرانیی خەڵکەکە نەگرتووە. ئەمەش لەبەرئەوەی لەم وڵاتەدا نیازپاکیی نێوان خەڵکەکە لەپێش هەموو شتێکەوەیە و ئەمەش قەرەبووی هەژارییەکەی کردووەتەوە. بەڵام هەمیشە هەژاری، ئارامیی لەگەڵ خۆیدا ناهێنێت؛ هێشتا لە باشووری ئیتاڵیا کە هەژارترین بەش ئەو وڵاتەیە، ڕێژەی کوشتن بەراورد بە بەشەکانی دیکە بەرزە.
ئیتاڵییەکان کەمتر تووندوتیژن
پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەی ئیتاڵیا و بوونی بەهاکانی وەک خێزان بووەتە هۆی ئەوەی ڕێ لە توندوتیژیی بگیرێت و کۆمەڵگەی ئیتاڵی بەراورد بە دراوسێکانی کەمتر تووندوتیژ بێت.
هۆکارێکی دیکەی کەمیی تووندوتیژیی لە ئیتاڵیا بۆ کەمیی بەکاربردنی خواردنەوە کحولییەکان و ماددەی هۆشبەر دەگەڕێتەوە،. بەگوێرەی داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، بەکاربردنی ئەو ماددانە لە ئیتاڵیا بەراورد بە هەر یەکە لە فەرەنسا و بەریتانیا، زۆر کەمترە.
ژنکوژیش کەمتر بووەتەوە
بەرزبوونەوەی هۆشیاریی بەرامبەر بە ژنکوژی لە ئیتاڵیا بووەتە هۆی ئەوەی کە کوشتنی کچان و ژنان لەلایەن هاوسەر یان ئەندامێکی خێزانەوە کەم بێتەوە. لە ساڵی 2023 لە کۆی 330 ڕووداوی کوشتن تەنیا 97 کەیسیان ژنکوژی بووە.
لەگەڵ ئەوەدا داتای زۆر ورد سەبارەت بە ژنکوژی لەبەردەست نین، بەڵام داتاکانی بانکی جیهانیی بۆ ساڵی 2021 ئەوە نیشان دەدەن کە ڕێژەی کوشتنی ژنان لە ئیتاڵیا 309 بۆ هەر ملیۆنێک کەسە؛ ئەمەش زۆر نزمترە لەو ڕێژەیە لە فەڕەنسا کە 608 و لە ئەڵمانیاش 8ـی تەواوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
یەکێتیی ئەورپا: پابەندین بە فەرمانی دەستگیرکردنی نەتانیاهۆ
- بزنس
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا وادەی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا: ناتانیاهۆ و گالانت دەستگیر دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟