یەکەم تووشبووی ئاوڵەی مەیمون لە مەغریب تۆمارکرا

شەیری بکە لە:
یەکەم تووشبووی ئاوڵەی مەیمون لە مەغریب تۆمارکرا

کەسێکی تووشبوو بە ئاوڵەی مەیموون - میدیا عەرەبییەکان

ئاڤا نیوز

وەزارەتی تەندروستیی مەغریب تۆمارکردنی یەکەم تووشبووی بە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون ڕاگەیاند،  ئەو تووشبووە هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی هۆشداریی تەندروستیی جیهانییەوە لە چوارچێوەی ڕێوشوێنە تەندروستییەکاندا لە مەغریب گومانی لەسەر بوو.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی مەغریب ڕایگەیاند، بۆ دڵنیابوون لە دۆخی تەندروستی کەسە تووشبووەکە، چاودێرییەکی پزیشکی وردی بۆ دەکرێت، هاوکات ڕێکارە پزیشکییەکانی بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی بۆ دەکرێت، ئێستا لە ناوەندێکی پزیشکی مەراکشە، دۆخی تەندروستی جێگیرە و پێویستی بە نیگەرانی نییە.

زانیاریی زیاتر: وەزارەتەکە داوا لە هاووڵاتیانی دەکات بۆ بەدەستکەوتنی زانیاری دروست و دوورکەوتنەوە لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆ یان زانیاری پشتڕاستنەکراوە، پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن. 

چارەسەرەکان بەمشێوەیە: وەزارەتی تەندروستیی مەغریب داوا دەکات خەڵک پابەندن بە ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی، وەک؛ دەستشۆردنی بەردەوام، دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کەسانی تووشبوو یان گومانلێکراو، هەروەها دڵنیابوون لە پاکوخاوێنی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان