
ئاڤا دیجیتاڵ
ڕووسیا و ئۆکراینا سەدان دیلی جەنگیان ئاڵوگۆڕ کردووە و ئەمەش لەلایەن بەرپرسانی کیێڤەوە، بە گەورەترین ئاڵوگۆڕی جەنگ وەسف کراوە.
ماڵپەڕی "بی بی سی" ئاشکرای کردووە، ئۆکراینا 230 دیلی ڕووسیای ئازاد کردووە، کە لە نێویاندا ئەندامانی هێزە سەربازی و پاسەوانی سنووری تێدا بووە، لەبەرامبەردا 248 ڕووسی لەلایەن ئۆکراینا لە ڕێککەوتنەکەدا ئازاد کران کە بە نێوەندگیریی ئیمارات بووە.
ئەم ئاڵوگۆرییە لە مانگی ئابی ساڵی رابردووەوە یەکەم ئاڵوگۆڕی گەورەی زیندانییە.
زێلێنسکی چی دەڵێت:
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە سۆشیال میدیادا نووسیویەتی، "گەلەکەمان گەیشتنەوە خاکەکەیان".
ڕووسیا لەبارەی ئەم رێککەوتنە کاتییە چی دەڵێت:
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا رایگەیاند، کە دانووستانەکان "ئەستەم" بووە، راستە گواستنەوەی دیلەکان لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا پێویستە ئەنجام بدرێت، بەڵام کارێکی ئاسان نەبووە.
لە دوای دەستپێکردنی شەڕی رووسیا لە مانگی شوباتی 2022، ئەمە یەکەمجارە ئاڵوگۆرییەکی لەمشێوەیە لە نێوان رووسیا و ئۆکراینا بکرێت.
وێنەی ئازادکردنی زیندانییەکان لەلایەن بەرپرسانی ڕووسیا و ئۆکراینا لە پلاتفۆرمە جیاوازەکان بڵاوکراونەتەوە و وەک دەستکەوتێک باسی لێوە دەکرێت.
هاووڵاتییانی هەردوو وڵات تێڕوانینیان بۆ ئەم هەنگاوە چۆنە؟
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە مۆسکۆ بڵاویکردووەتەوە، بەشێک لە ڕووسەکانی ئازادکرابوون بە زەردەخەنەوە گەڕانەوە ماڵەکانیان و کەمێک ئومێدیان پێوە دیاربوو کە ئەگەر هەیە شەڕ کۆتایی بێت و هەر دوو وڵاتەکە بگەنە ئاشتی، بەڵام بەشێکی دیکەیان دەڵێن: تووشی ئەشکەنجە بوون، لەوانە لێدان و بەکارهێنانی تەزووی کارەبا".
لە کۆتاییدا و بەهۆی نێوەندگیریی وڵاتی ئیمارات، هەردوولا سوپاسی وڵاتەکەیان لە رێککەوتنەکەدا کرد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار