ئەلەند حازم داوای لێبووردن دەکات

شەیری بکە لە:
ئەلەند حازم داوای لێبووردن دەکات

هونەرمەند ئەلەند حازم لە کاتی تۆمارکردنی بەرهەمێکی هونەری

ئاڤا نیوز 

 

هونەرمەند ئەلەند حازم، لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەبارەی فیلمی'شەوباش سەرباز'، داوای لێبوردن لە بینەران دەکات

 

چیرۆکی سەرەکی: هونەرمەند ئەلەند حازم، دوای بەشداری کردن و ڕۆڵگێرانی لە فیلمی 'شەوباش سەرباز'، ڕوونکردنەوەیە بڵاودەکاتەوە لەبارەی چەند گرتەیەکی نەشیاو لەناو فیلمەکەدا، کە دوورن لە بەهای کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردی و دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

 

ڕاگەیێندراوی  فەرمی: ئەلەند حازم، لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: "من داوای لێبوردن لە بینەران دەکەم، لەبەر ئەوەی ئاگادار نەبووم  ئەو بەشەی فیلمەکە نەشیابووە و لەگەڵ بەهای کۆمەڵایەتییەکان ناگونجێت، بەداخەوەم خەڵک تەڕ و ووشک بەیەکەوە دەسوتێنێت بە قسەکانیان منیان زۆر ئازار داوە.

 

قوڵتر: ئەلەند حازم باسی لە درێژەی وتەکانیدا باسی لەوەشکردووە: من تەنها لەبەر قارەمانی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش، بەشداریم لە گرتەیەکی یەک خولەکیدا کردووە، لەتەواوی سیناریۆی فیلمەکە ئاگادارنەبووم و نەمزانیوە گرتەی نەشیاوی تێدایە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان