بکوژی شاجوانی سویسرا داوای ئازادی دەکات

شەیری بکە لە:
بکوژی شاجوانی سویسرا داوای ئازادی دەکات

کریستینا جۆکسیمۆڤیچی و تۆماسی هاوژینی، وێنە: wionews

ئاڤا نیوز


کوژرانی شاجوانی پێشووی سویسرا لەلایەن هاوژینەکەیەوە جارێکی دیکە دەبێتە مانشێتی میدیاکان، هاوژینەکەی وێڕای ئەوەی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بەڵام داوا دەکات ئازاد بکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: مانگی دووی ئەمساڵ کریستینا جۆکسیمۆڤیچی، شاجوانی پێشووی سویسرا لە تەمەنی 38 ساڵی لەکاتێکدا  خاوەنی دوو منداڵ بوو، لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە ناوی تۆماس کوژرا.

زانیاریی زیاتر: تۆماس لە دادگا دانی بەوەدا ناوە کریستینا جۆکسیمۆڤیچی کوشتووە،  بەڵام دەڵێت، تەنیا بەرگری لەخۆی کردووە، دوای ئەوەی کریستینا بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر، بۆیە داوا دەکات ئازاد بکرێت.

زانیاری بەدەستهاتوو: بەرپرسانی سویسرا ڕایانگەیاند: کریستینا لەلایەن هاوژینەکەیەوە خنکێنراوە و بەشێوەیەکی دڕندانە ئەندامەکانی لەشی پارچەپارچە کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ