بیۆنسێ وازی لە خۆدەرخستن هێنا

شەیری بکە لە:
بیۆنسێ وازی لە خۆدەرخستن هێنا

گۆرانیبێژی ناوداری جیهانی، بیۆنسێ

ئاڤا نیوز

گۆرانیبێژی ناوداری جیهانی بیۆنسێ، دوای ماوەیەکی زۆر دابڕانی لە دروستکردنی ڤیدیۆکلیپ، بە هەوادارانی دەڵێت: "سەرنجتان لەسەر دەنگ بێت نەك تەنها دیمەن".


وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی گۆرانیبێژی ئەمریكی بیۆنسێ، بڕیاری ڕاگرتنی ڤیدیۆکلیپی بۆ دوو بەرهەمی خۆی دا، کاردانەوەی زۆری هەواداران و گوێگرانی ئەو گۆرانیبێژەی لێکەوتەوە.

لێدوانی فەرمی: بیۆنسێ، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی بۆ گۆڤاری "جی كیو مەگەزین- GQ magazine" بە هەوادارانی ڕاگەیاند: "بەمزووانە چاوەڕێی بەرهەمی نوێی ڤیدیۆییم لێ نەكەن، پێموایە جیهان دەبێت سەرنجی لەسەر دەنگ بێت نەك تەنها دیمەن".

ئەوەش بزانە: دوو ئەلبوومی بیۆنسی بە ناوەکانی "ڕێنیسانس" و "کاوبۆی کارتەر" ڤیدیۆکلیپیان بۆ نەکرا، سەرەڕای ئەوەی  هەوادارنی بە پەرۆشەوە چاوەڕوان بوون.

باکگراوند: بیۆنسێ، گۆرانیبێژی ناوداری جیهانی، ئێستا تەمەنی 43 ساڵە و جگە لە كاری هونەری سەرقاڵی كاری بازرگانییە، بە  "شاژن بەی" دەناسرێت و بە کۆنسێرتە ڕاستەوخۆکانی  و نمایشە جیاوازەکانی بەناوبانگە، خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانیشە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ