بازنەی گفتوگۆ سێیەمین کتێبی بڵاوکردەوە

شەیری بکە لە:

سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی

ئاڤا نیوز 


بازنەی گفتوگۆ، پرۆژەیەکی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتییە، کار لەسەر کۆکردنەوەی ڕای جیاواز دەکات، هەرجارە و گفتوگۆ لەبارەی بابەتێک دەکرێت و دواتر چەند بابەتێک پێکەوە دەکرێنە کتێب. 


چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە بازنەی گفتوگۆی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی، کتێبێکی نوێی بەناوی (کوردستان و ململانێی هەرێمی و نێودەوڵەتی) بڵاوکردەوە.

لێدوانی فەرمی: سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "بازنەی گفتوگۆ لەدوای کۆنگرەی 14ی پارتی دامەزراوە و ئامانج لێی کۆکردنەوەی ڕای لایەنەکان و کولتوور و بیروڕای جیاوازە لە هەرێمی کوردستانە". 

ئەمەش بزانە: بازنەی گفتوگۆ، هەر شەش دانیشتن جارێک کتێبێکی نوێ بڵاودەکاتەوە کە کۆکراوەی ئەو بیروڕا جیاوازانەیە کە بەشداری لە پانێلەکاندا دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: