بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی شانۆی "داستانی کوردستان" نمایش دەکرێت

شەیری بکە لە:
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی شانۆی "داستانی کوردستان" نمایش دەکرێت

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی نمایشکردنی شانۆی داستانی کوردستان

ئاڤا نیوز

سەرۆک بارزانی لە دهۆکە و لە نمایشی شانۆی داستانی کوردستان کە باس لە مێژووی کورد و شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی کورد دەکات، ئامادەیە.

وێنە گەورەکە: شانۆی داستانی کوردستان، شانۆیەکی میوزیکاڵییە و نزیکەی 80 ئەکتەر تێیدا بەشدارن، ماوەی 17 مانگە ئامادەکاری بۆ نمایشکردنی دەکرێت، ئەمڕۆ بە بەشداریی زیاتر لە 150 هونەرمەند و کەسایەتی بۆ یەکەمجار لە دهۆک نمایش دەکرێت.

لە پەیامنێرەوە: زەید کۆچەر، پەیامنێری ئاڤا لە هۆڵی نمایشکردنی شانۆکە گوتی: "نمایشی شانۆییەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە سەرجەم شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش نمایش دەکرێت."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: چیرۆکی شانۆییەکە تێکەڵەیەکە لە مێژووی ئەفسانە و ڕاستەقینەی کورد، بەجۆرێک لە کاوەی ئاسنگەرەوە تا مێژووی نوێی کورد خۆی لە شانۆییەکەدا ڕەنگدەداتەوە.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ