تایلۆر سویفت: دەنگ بە کامالا هاریس دەدەم

شەیری بکە لە:
تایلۆر سویفت: دەنگ بە کامالا هاریس دەدەم

تایلۆر سویفت و کامالا هاریس

ئاڤا نیوز


یەکەم دیبەیتی نێوان هەردوو بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ، بەربژێریی کۆمارییەکان زۆرترین کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا. 

وێنە گەورەکە: تایلۆر سویفت، گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی، ڕاستەوخۆ دوای دیبەتەکە پشتگیری خۆی بۆ کامالا هاریس دەربڕی و گوتی: دەنگ بە کامالا هاریس دەدەم. مەبەستی تایلۆر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بوو کە بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ بکرێت.

لێدوانی فەرمی: تایلۆر سویفت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ڕایگەیاند، پشتگیری لە کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان دەکات، بە سەرکردەیەکی جێگیر و بەهرەمەند پێناسەی دەکات.

ئەوەش بزانە: پێشتر ترەمپ وێنەکانی تایلۆر سویفتی بە زیرەکی دەستکرد بەکار‌هێنا، بانگەشەی دەکرد تایلۆر پشتگیری ترەمپ دەکات.

باکگراوند: تایلۆر سویفت، گۆرانیبێژ و ئەکتەری  بەناوبانگی ئەمریکی، لە ساڵی 1989 لەدایکبووە،  یەکێکە لەو هونەرمەندانەی بەرهەمەکانی پڕفرۆشترینن و لە ڕیزی باشترین هونەرمەندانی مێژوودا تۆمار کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: