سینەماکارێکی ئێران ڕەخنەی تووند لە سینەمای وڵاتەکەی دەگرێت

شەیری بکە لە:
سینەماکارێکی ئێران ڕەخنەی تووند لە سینەمای وڵاتەکەی دەگرێت

حەسەن ئەسەدی ئەکتەر و سینەماکاری ئێران- وێنە میدیای ئێرانی

ئاڤا نیوز

 

حەسەن ئەسەدی ئەکتەر و سینەماکاری ئێران ڕەخنە لە سینەمای وڵاتەکەی دەگرێت و دەڵێت، وردە وردە لە سینەمای ڕاستەقینەی خۆمان دووردەکەوینەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: حەسەن ئەسەدی، مێژووێکی درێژی لە نێو فیلم و سینەمای ئێراندا هەیە، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی فەرمی وڵاتەکەی دەڵێت:" ئەمڕۆ ئێمە سینەمایەکمان هەیە تەنیا کۆمەڵێک کەسی دیاریکراو دەچنە ئەوێ و بەرهەمەکانمان بوونەتە کارێکی تایبەت و نوکتە و کۆمیدیای ڕووکەش، تەنانەت بەشێک لەو کۆمیدیایانە ناتوانرێت لەگەڵ ئەندامانی خێزان سەیری بکەین".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەسەدی لەدرێژەی قسەکانیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، سینەمای وڵاتەکەی چەندایەتی بە پێش چۆنایەتییەوە خستووە و دەڵێت، ئێستا زۆرێک لەوانەی کاری نوواندن دەکەن بەتایبەت گەنجان، تەنیا بیر لەوە دەکەنەوە ببنە یەکێک لە سوپەر ستارەکانمان و پارەیەکی زۆر پەیدا بکەن، لەکاتێکدا ئەمە بۆ هەموو کەسێک ڕوونادات.

 

باکگراوند: حەسەن ئەسەدی ئەکتەر و سینەماکاری دیاری ئێران ماوەی 40 ساڵە لە بواری سینەما، شانۆ و تەلەفزیۆن کاردەکات و لە چەندین فیلمی سینەمایی و زنجیرەی تەلەفزیۆنی بەشداری کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: