ئێران: "ئیسرائیلییەک" لەنێو پلانی تەقینەوەکانی کرماندا بووە و خۆی تەقاندووەتەوە
- هەواڵ
- 11 کانوونی دووەم
دیمەنی دوای تەقینەوەکانی کرمان
ئاڤا میدیا
وردەکاریی دوو تەقینەوەکەی شاری کرمان لە ئێران بڵاوکرایەوە و دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتەش دەڵێت، "ئیسرائیلییەک لەنێو پلانەکەدا بووە و خۆی تەقاندووەتە"، تاوەکو ئێستاش بەهۆی تێوەگلان لە دوو تەقینەوەکەدا، تا ئێستا 35 کەس دەستگیرکراون.
چیرۆکی دوو تەقینەوەکەی کرمان کە هەواڵگریی ئێران بڵاویکردووەتەوە
ئێران چی دەڵێت؟: رۆژی 28-12-2023، کەسێک بەناوی "عەبدوڵا تاجیکی" لە سنوورەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ئێرانەوە لەڕێگەی قاچاخچییەکانەوە لەگەڵ ژن و منداڵێک هاتوونەتە ناو خاکی ئێران و دواتر چووەتە پارێزگای کرمان، هەر لە ناو شاری کرمان خانویێکی بە کرێ گرتوو و تێدیا ماوەتەوە، عەبدوڵا تایبەتمەندبووە لە دروستکردنی بۆمب، دوای داڕشتنی پلان و بەرهەمهێنانی بۆمب، دواجار و دوو رۆژ پێش روودانی دوو تەقینەوەکە ئێرانی بەجێهێشتووە.
• کارەکان بەشێویەکی تۆکمە رێکخراون، یەکێک لە خۆکوژەکان کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران ناسنامەی ئاشکراکردووە، "کەسێکی ئیسرائیلیە بەناوی بازیرۆڤ ئەمانەڵڵا و تەمەنی 24 ساڵە و دانیشتووی تاجیکستان بووە، لەڕێگەی پلاتفۆرمی تێلێگرامەوە پەیوەندی بە داعشەوە کردووە، بازیرۆڤ لە دوایین مانگی ساڵی 2023 روویکردووەتە پارێزگای وانی باکووری کوردستان و لەوێشەوە بۆ ویلایەتی بەدخەشان لە ئەفغانستان رۆیشتووە، هەر لەوێش خولی فێرکاری چەک و تەقەمەنی لەگەڵ داعش بینیوە، پاشان بازیرۆڤ بە هەمان رێگەی عەبدوڵای تاجیکی چووەتە ئێران و شاری کرمان و لەهەمان خانوودا نیشتەجێبووە، لەبارەی خۆکوژی دووەمیشەوە هەواڵگیری ئێران دەڵێت زانیاریی گرنگیان لەسەر دەستکەوتووە و داوتر بڵاویدەکەنەوە، کە ئەویش توانیویەتی خۆی بگەیێنێتە شوێنی مەبەست.
رۆژی رووداوەکە: رۆژ 3-1-2024ـەیە، لەکاتێکدا کە خەڵکی شاری کرمان و سەردانیکەران سەرقاڵی یادکردنەوەی ساڵڕۆژی کوشتنی قاسم سولەیمانین، کاتژمێر 1:03 بۆ 01:14 خولەکی نیوەڕۆ، خۆکوژەکان بەرەو شوێنی رێوڕەسمەکە لە ماڵەکەیان دەچنە دەرەوە، ئامانجی سەرەکیشیان گۆڕی خودی قاسم سولەیمانی بووە، بەڵام بەهۆی توندوتوڵیی ئەمنییەوە نەیانتوایوە بە گۆڕەکە بگەن، پێش گەیشتن بە خاڵەکانی پشکنین و لە کاتژمێر 02:55 خولەکی دوای نیوەڕۆ بە دووریی 700 مەتر لە گۆڕی سولەیمانی، خۆکوژی یەکەم خۆی تەقاندەوە و کەسی دووەمیش کاتژمێر 03:15 خولەک و بە دووریی هەزار مەتر لە شوێنی مەبەست خۆی تەقاندەوە.
"35 کەس دەستگیرکراون"
"پڕۆسەی دەستنیشانکردنی پیلانداڕێژەر و فەرماندە و ئەوانەی پەیوەندییان بە رووداوەکەوە هەیە، لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بەردەوامە. لە ناوخۆی وڵات تا ئێستا 35 کەس لە پارێزگاکانی کرمان، سیستان و بەلوچستان، خوراسان رەزەوی، ئەسفەهان، تاران و ئازەربایجانی رۆژئاوا دەستبەسەر کراون" هەواڵگیری ئێران وادەڵێت.
لە کرمان چی روویدا؟: رۆژی 3ی ئەم مانگە لەکاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکانی یادکردنەوەی ساڵرۆژی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسدا لە پارێزگای کرمانی ئێران دوو تەقینەوە روویاندا و بەپێی ئامارەکانی حکومەتی ئێران، 89 کەس کوژران و 284 کەسیش برینداربوون.
داعش: ئێمە بەرپرسین لە تەقینەوەکان
رۆژێک دوای رووداوەکە، رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتیی هەردوو تەقینەوەکانی پارێزگای کرمانی ئێرانی لەئەستۆ گرت و رایگەیاند، دوو کەسی سەر بە رێکخراوەکەیان بە پشتێنی بۆمبڕێژکراو لەنێو ئاپۆڕای سەردانیکەرانی گۆڕی قاسم سولەیمانیدا خۆیان تەقاندووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول