
بانکی ناوەندی عێراق. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
بانکە عێراقییەکان لە ڕێگەی ئەو سیستمە بانکییەوە کە ئەمریکا بۆی دروست کردوون پارەیان بۆ ئێران ناردووە.
وێنە گەورەکە: بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، بەغدا لەو پارەیەی کە لە فرۆشتنی نەوت دەستی کەوتووە دۆلاری بۆ ئێران ناردووە. ئێرانیش توانیویەتی بەو پارەیە پاڵپشتیی گرووپە تیرۆریستییەکان بکات.
زانیاریی زیاتر: ڕاپۆرتەکە بانکەکانی گەورە بانکداری عێراقی، عەلی غوڵام، وەک نموونە دێنێتەوە بەوەی چۆن سوودی لە سیستمی بانکیی فیدراڵیی نیویۆرکی ئەمریکا بینیوە تا پارە بۆ ئێران بنێرێت. ئاماژە بەوەش دەدات دوای نزیکەی 20 ساڵ بانکی فیدراڵ لە پشکنینی وردی بۆ هاتن و چوونی پارەکە ئەوەی بۆ دەرکەتووە و لە ماوەی یەک شەودا هەموو بانکەکانی عەلی غوڵامی داخستووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا گومانی لە زیاتر لە 24 بانکی عێراقی هەبووە کە پارەیان بۆ ئێران ناردبێت و یارمەتیی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانیان دابێت.
درێژەی ڕاپۆرت...
بەگوێرەی پشکنینەکانی بانکی فیدراڵیی ئەمریکا لە نیویۆرک، لە ماوەی شەش مانگدا 19 کۆمپانیای عێراقی سێ بانکیان بۆ ناردنی 3.5 ملیار دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق بەکارهێناوە.
ئەمریکا زانیویەتی
بەرپرسانی باڵای گەنجینەی ئەمریکا سەرتاکانی ئەمساڵ لە دانیشتنێکدا لە بەغدا بە عێراقییەکانیان گوتووە، بانکە عێراقییەکان دەستگەیشتنیان بە دۆلاری ئەمریکی قۆستووەتەوە تا لە ڕێگەیەوە دۆلار بۆ سوپای قودس و سوپای پاسداران و میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق دابین بکەن.
برایان نێڵسۆن، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆریزم و هەواڵگریی دارایی، بە بانکی ناوەندیی عێراقی گوتووە میلیشیاکان ڕۆڵیان لەو هێرشانەدا هەیە کە ئەو کات کراونەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و قوربانیان لێکەوتووەتەوە.
گرنگیی دۆلار بۆ ئێران
ئێران لەلایەن ئەمریکاوە سزای جۆراوجۆری لەسەرە. یەکێک لە سزاکان قەدەخەکردنی ئێرانە لە دەستگەیشتن بە دۆلاری ئەمریکی. هەر ئەمەش وایکردووە بەهای تمەنی ئێرانی لە بەرامبەر دۆلار داببەزێت. ئێران ویستویەتی بە هاوکاری بانکە عێراقییەکان خۆی لە سزاکان بدزێتەوە، دەستی بە دۆلار بگات. بە گوتەی بەرپرسانی ئەمریکی، ئێران دۆلاری ئەمریکی بۆ کڕینی پارچەی درۆن و مووشەک بەکاردەهێنێت و هەروەها پاڵپشتیی دارایی میلیشیاکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، لەوانەش هەر یەکە لە حەماسی فەلەستینی و حیزبوڵای لوبنانی کە لە ئۆکتۆبەرەوە لە جەنگدان لە دژی ئیسرائیل.
عەلی غوڵام
عەلی غوڵام، تەمەن 42 ساڵ، ئێستا دانیشتووی لەندەنە. ئەو لە گواستنەوەی دۆلاردا ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە، بە جۆرێک نزیکەی 20٪ـی ئاڵوگۆڕە بانکییەکانی دۆلاری لە عێراق ئەنجام داوە.
هەر یەکە لە بانکەکانی عەلی غوڵام، بانکی وەبەرهێنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی عێراقی، بانکی ئیسلامیی ئەنساری و بانکی ئیسلامیی قەبیز، لە یەکەمینی ئەو بانکانە بوون کە لە کۆتاییەکانی 2022 لەلایەن ئەمریکاوە لە دەستگەیشتنیان بە دۆلار بلۆک کران. هیچ ڕێکارێکیش بەرامبەر بە غوڵام نەگیرایە بەر. ئەو ڕەتیدەکاتەوە پارەی بۆ ئێران ناردبێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕۆژانی جەژندا دەیان هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن