دیمەنێک لە فیلمی کفن، کە ڕیکۆردی زۆرترین بینەری فیلمی شکاندووە
ئاڤا نیوز
دوای 87 ساڵ، سینەمای کوردی بەهۆی فیلمی کفنەوە پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە و بینەرانی کوردیش بە گەرموگوڕییەوە پشتیوانی فیلمەکە دەکەن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە 9-9-2024 ڕۆژی سینەمای کوردییە، یەکەمین فیلم لە مێژووی سینەمای جهانیدا کە باسی کوردی کردبێت، بۆ کۆتاییەکانی ساڵی 1926 دەگەڕێتەوە لە ئەرمینیا. فیلمەکە ناوی (زارێ) بوو و باسی ژیانی کوردانی ئێزدی دەکات، لە لایەن ئامابێگ نازاڕۆڤ کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.
ئەمەش بزانە: ساڵی 1990 یەکەمین فیلمی سینەمایی بە زمانی کوردی لە باشووری کوردستان بەرهەمێنرا، فیلمکە ناوی (نێرگز بووکی کوردستان) بوو، لە لایەن هونەرمەندی کۆچکردوو (حاجی مەکی عەبدوڵا) کاری دەرهێنانی بۆ کرا.
لەلایەکی دیکەوە: فیلمی کفن کە نوێترین فیلمی کوردییە و ژانرەکەی 'ترسناک"ە، ماوەی 19 ڕۆژە لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان پەخش دەکرێت، نزیکەی 50 هەزار بینەری هەبووە و ڕیکۆردی زۆرترین بینەری شکاندووە.
فیلمەکە لە چیرۆکێکی ڕاستییەوە وەرگیراوە و باسی نووشتە و جادوو دەکات، کاری دەرهێنانی لەلایەن سرووشت عەبەڕەش بۆ کراوە و بەهاوبەشی لەلایەن ئاڤا میدیا و کۆمپانیای میترۆنۆم پڕۆدەکشن بەرهەمهێنراوە.
چی لەبارەوە دەگوترێت : چەندین ئەکتەر و هونەرمەند و سینەماکار قسەیان لەبارەی فیلمەکە کردووە، یەکێک لە دیارترینیان بەهمەن قوبادی، سینەماکاری کورد و جیهانییە، ئەو دوای بینینی فیلمی کفن دڵخۆشی خۆی دەربڕی و گوتی: "ئەمە خەونێ بوو، خەونمان پێوە دەبینی، بوو بە ڕاستی".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
پارێزگاری سلێمانی ڕێنمایی نوێ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاودەکاتەوە
- ژینگە
- 40 خولەک لەمەوپێش
كێشەی ئاوی قوشتەپە چارەسەر دەکرێت
- بزنس
- 57 خولەک لەمەوپێش
عێراق لە پلەی یەکەم دێت لە هاوردەکردنی بەرهەمی تورکی
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە چین فێستیڤاڵی ناوەڕاستی پاییز بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵبژاردنی شاجوانی تورکیا هەرا دەنێتەوە
- کولتوور
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو نمایشکاری ڕووسی و چینی لە سێرک مەدالیای زێڕ بەدەست دەهێنن
- کولتوور
- 14 ئەیلوول
باشترین فۆتۆگرافەری ساڵ دەستنیشان کرا
- کولتوور
- 13 ئەیلوول
ئەلەند حازم داوای لێبووردن دەکات