خواردنەوەی لەڕادەبەدەری کافایین چەندین لێکەوتەی تەندروستی هەیە

شەیری بکە لە:
خواردنەوەی لەڕادەبەدەری کافایین چەندین لێکەوتەی تەندروستی هەیە

یەک کوپ قاوە 100 میلیگرام کافایینی تێدایە

ئاڤا نیوز


کافایین لەنێو قاوە، چا، خواردنەوە گازی و وزەبەخشەکاندا هەیە، خواردنەوەی سوودی تەندروستی هەیە، بەڵام ئەگەر بەڕێژەیەکی زۆر بخورێتەوە کاریگەری لاوەکی لەسەر جەستە دەبێت.

 

 چیرۆکی سەرەکی: توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات ئەو کەسانەی ڕۆژانە زیاتر لە 400 میلیگرام کافایین دەخۆنەوە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاترە.

 

ئەوەی پێوستە بیزانیت: بەپێی توێژینەوەکە ئەو بەشداربووانەی ڕۆژانە نزیکەی ئەو بڕە کافایینەیان خواردۆتەوە، ئەگەری زیادبوونی لێدانی دڵ و پەستانی خوێنیان بە تێپەڕبوونی کات زیاتر بووە، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.

 

زانیاریی زیاتر: توێژەران داتای گروپێکی 92 کەسی تەندروستیان شیکردۆتەوە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 45 ساڵیدابووە و پەستانی خوێنیان ئاسایی بووە، نزیکەی 20%ـی بەشداربووان ڕۆژانە لانیکەم 400 میلیگرام کافایینیان خواردۆتەوە، ئەم بڕە کافایینە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کۆئەندامی دەماری خۆیی بەشداربووان هەبووە، کە بە تێپەڕبوونی کات لێدانی دڵ و پەستانی خوێنیانی بەرزکردۆتەوە.

 

پێدراوە ڕاستەکان: لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بەردەوام زیاتر لە 600 میلیگرام کافایینیان لە یەک ڕۆژدا خواردۆتەوە، لێدانی دڵیان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بووە، 100 لێدان بووە لە خولەکێکدا و پەستانی خوێنیان 140/90 mm Hg بووە لەکاتێکدا ڕێژەی ئاسایی پەستانی خوێن 120/80 mm Hgـە.

 

ئەمەش بزانە: 400 میلیگرام کافایین لەنێو چوار کوپ قاوە، دوو قوتوو خواردنەوەی وزەبەخش یان 10 قوتوو خواردنەوەی گازیدا هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان