گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر دادەنرێت.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی بەردی بناغەی گەورەترین پرۆژەی ئاو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر دادەنێت و ئەمەش کێشەی کەمئاوی هەولێر بۆ ماوەی 20 ساڵی دیکە چارەسەر دەکات.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ 8-9-2024 سەرۆکوەزیران بارزانی کاتژمێر 9:30ی بەیانی بەردی بناغەی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر لە ناحیەی کەورگۆسک لەسەر زێی گەورە بە گوژمەی نزیکە 480 ملیۆن دۆلار ڕادەگەیێنێت.
ژمارەکان وا دەڵێن: پرۆژەکە 20 عەمباری دەبێت، دەتوانێت نزیکەی 300 هەزار مەتر سێجا ئاو کۆگا بکات، هەروەها لە یەک کاتژمێردا 20 هەزار مەتر سێجا دەپاڵوێت، ڕۆژانە دەکاتە 480 هەزار مەتر سێجا.
خاڵە ئەرێنییەکان: بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە کێشەی کەمئاوی لە شارەکە چارەسەر دەکرێت و دوای کەوتنەکاریشی پرۆژەکە لە 500 تاوەکو هەزار بیری ئاو لە سنووری هەولێر دادەخرێن، بەمەش ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەرزدەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
پارێزگاری سلێمانی ڕێنمایی نوێ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاودەکاتەوە
- ژینگە
- 50 خولەک لەمەوپێش
كێشەی ئاوی قوشتەپە چارەسەر دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە پلەی یەکەم دێت لە هاوردەکردنی بەرهەمی تورکی
- ژینگە
- 50 خولەک لەمەوپێش
كێشەی ئاوی قوشتەپە چارەسەر دەکرێت