فێرگەی نامدار قەرەداغی لە سلێمانی کۆنسێرتێک ساز دەکات

شەیری بکە لە:
فێرگەی نامدار قەرەداغی لە سلێمانی کۆنسێرتێک ساز دەکات

دیمەنێک لە کۆنسێرتەکە، وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

فێرگەی نامدار قەرەداغی لە سلێمانی، 15 بەرهەمی ڕەسەنی کوردی نوێدەکاتەوە و لە کۆنسێرتێکدا پێشکەشیان دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە کۆنسێرتێکی میوزیک و گۆرانی لەلایەن فێرگەی نامدار قەرەداغی لە سلێمانی سازکرا. لە کۆنسێرتەکەدا 28 فێرخوازی فێرگەکە وەک میوزیکژەن و 10 هونەرمەندی گۆرانیبێژی منداڵ و بەئەزموون بەشدار بوون.

لێدوانی فەرمی: نامدار قەرەداغی، بەڕێوەبەری فێرگەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئامانجمانە گۆرانی و میوزیکی ڕەسەنی کوردی زیندووبکەینەوە و بە شێوازێکی سەردەمیانە پێشکەشی بکەینەوە". 

زانیاریی زیاتر: گرووپەکە پلانی هەیە بەهاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندان و منداڵانی شوێنە جیاوازەکان، لە شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان و پارچەکانی دیکەی کوردستانیش کۆنسێرت ساز بکات.

ئەمەش بزانە: فێرگەی نامدار قەرەداغی لە ساڵی  2017 دا دامەزراوە و لە سێ ئۆرکێسترای جیا پێکهاتووە. ساڵانە چەند کۆنسێرتێک ساز دەکات و ئەمە دووەمین کۆنسێرتی گرووپەکە بوو لەمساڵدا پێشکەش کرا.

فێرگەکە هەوڵ دەدات لەڕێگەی چالاکیی هونەری و کۆنسێرتەوە  منداڵان بە دونیای هونەر ئاشنا بکات و دووریان بخاتەوە لە دنیای تەکنەلۆژیا.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: