کفن دەبێتە تەوەری سەرەكیی گوتاری هەینی

شەیری بکە لە:
کفن دەبێتە تەوەری سەرەكیی گوتاری هەینی

بانەری فیلمی کفن

ئاڤا نیوز

 

كاردانەوە ئەرێنییەکانی بەرهەمهێنانی فیلمی ترسناكی كفن بەردەوامە و مامۆستایانی ئایینی لە گوتاری هەینی دەیكەنە تەوەری سەرەكیی.

 


وێنە گەورەکە: نمایشی فیلمی ترسناكی كفن لە سینەماكانی كوردستان، لێكەوتەی زۆری ئەرێنیی لەنێو كۆمەڵگە بەدواداهات و لە نوێترینیان، بووە تەوەری سەرەكیی گوتاری هەینی بەشێك لە مامۆستایانی ئایینی لە مزگەوتەكان.

 


لێدوانی فەرمی: بەشیر حەداد، سەرۆکی بۆردی باڵای گوتاری هەینی لە وەزارتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "دەستخۆشی لە ئاڤا میدیا و ئەوانە دەکەم کە لەڕێگەی کاری هونەریی و بەرهەمهێنانی فیلم کار لەسەر دیاردەی نووشتە و جادوو دەکەن و کۆمەڵگە هۆشیار دەکەنەوە، خەڵك دەبێت هۆشیاربن و هەڵنەخەڵەتێن."

 

لەلایەکی دیکەوە: حازم دهۆکی، گوتاربێژی مزگەوتی شێخ سەعیدی پیران لە دهۆک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەندێک بۆ جادوو پارەیەکی زۆر بەهەدەر دەدەن، کەسی وا هەیە پارەی ئۆتۆمبێلێکی داوە بە جادووگەرێک، پێویستە ئێمە هەر یەکێکمان لە ماڵی خۆمان و شاری خۆمان، ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكان بین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییە.

 


زانیاریی زیاتر: دڵشاد محەممەد، گوتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتی حاجی روشدی قەساب لە هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: جادوو، کاریگەریی خراپی کردووەتە سەر کۆمەڵگە، بووەتە هۆی  تێکدانی شیرازەی چەندین خێزان، ئافرەت هەبووە پارەی لە دایک و باوکی دزیوە بۆ ئەوەی جادووی پێ بکات، هەرکەسێک بزانێت جادووگەرێک لە کۆڵانەکەیدا هەیە, هێزە ئەمنییەکانی لێ ئاگادار نەکاتەوە, تاوانبارە لای خودای گەورە.

 

باکگراوند: فیلمی کفن، فیلمێکی ترسناکی کوردیە و یەکەمین فیلمی سینەمایی کوردیە لە ژانری ترسناک کە  باس لە دیاردەی جادوو لەنێو کۆمەڵگەدا دەکات. فیلمەکە لە دەرهێنانی سروشت عەبەڕەشە و باهۆز نەسرەدین پرۆدیوسەری  فیلمەکەیە. هەریەک لە چریکە عەبەڕەش و نزار سەلامی و کارۆ سەوز ئەکتەری سەرەکی فیلمەکەن. فیلمی کفن لە لایەن ئاڤا میدیا و میترۆنۆم پرۆداکشنەوە بەرهەمهێنراوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: