ئەدێل گرێبەستێکی 200 ملیۆن دۆلاری ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەدێل گرێبەستێکی 200 ملیۆن دۆلاری ڕەتدەکاتەوە

دیمەنی هونەرمەندی نێوداری بەریتانی، ئەدێڵ، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەگەڵ خێزانەکەی، گۆرانیبێژی نێوداری بەریتانی ئەدێل گرێبەستێکی 200 ملیۆن دۆلاری ڕەت دەکاتەوە. 

 

وێنە گەورەکە: لە 2-9-2024، ئەدێڵ ڕایگەیاند: "من 10 کۆنسێرتم ماوە پێشکەشیان بکەم، دوای ئەوە بۆ ماوەیەکی درێژ لە مۆسیقا دوور دەکەومەوە، بەڵام لە دڵی خۆمدا دەتانهێڵمەوە".  

 

زانیاری زیاتر: ئەدێل لە میانەی کۆنسێرتەکانی لە ئەڵمانیا ڕایگەیاند: تەنیا پێویستم بە پشوودان هەیە، حەوت ساڵی ڕابردووم بۆ دروستکردنی ژیانێکی نوێ بۆ خۆم بەسەربردووە "ئێستا دەمەوێت بژیم".

 

ئەوەش بزانە: ڕەتکردنەوەی 200 ملیۆن دۆلار لەلایەن ئەدێل، گەورەترین بڕە پارەیە لە ژیانی هونەری خۆیدا، چەندین گرێبەستی دیکەی ڕەتکردۆتەوە بۆ بەسەربردنی کات لەگەڵ خێزانەکەی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: