فەرەیدوون عەبدولقادر، ئەندامی پێشووتری مەكتەبی سیاسیی یەكێتی
ئاڤا نیوز
فەرەیدوون عەبدولقادر، ئەندامی پێشووتری مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاڤا نیوز، هێرش دەكاتە سەر بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و دەڵێ، ئەوان بە كاڵفامی و منداڵبازاڕیی خۆیان دەیانەوێت یەكێتی داغان بكەن.
وێنە گەورەكە: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 5-9-2024 هێزی كۆماندۆی یەكێتی دەستیان بەسەر موڵک و ماڵی مەلابەختیار (میوانخانەکەی لە خانەقین، باخەکەی لە مێرگەپان و دەزگاکانی لە سلێمانی) دا گرت، لە وەڵامدا مەلا بەختیار هۆشدایی دا و گوتی: "قبووڵی ناكهم و بهرهیهكی فراوان دروست دهكهین" دوای ئهوه كاردانهوه و ناڕهزایی سهركرده دێرینهكانی یهكێتی".
لێدوانی فهرمی: فهرهیدوون عهبدولقادر، ئهندامی پێشووتری مهكتهبی سیاسی یهكێتی كه خۆی وهك یهكێك له دامهزرێنهره ڕاستهقینهكانی حیزبهكه دهناسێێنت، به ئاڤا نیوزی ڕاگهیاند: "مام جەلال هاوڕێیەكی باش بوو بۆ من منیش وەك وەفایەك بۆ ئەو بافڵ و قوبادم وەك برازای خۆم سەیر دەكرد، بەڵام ئهوان كارهكهیان گهیانده ئهوهی حورمهت بۆ كهس و مێژووی یهكێتیش نههێڵنهوه، هاوكات ههوڵ دهدهن زیان به ناوبانگ و كهسایهتی مام جهلالیش بگهیهنن و وا باسی دهكهن كه باوكیان كوردپهروهر نهبووه".
ئاڤا نیوز: پێتوایە قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی لەسەر ڕێبازی باوكیان دەڕۆن؟
فەرەیدوون عەبدولقادر: بافڵ و قوباد دەڵێن لەسەر ڕێبازی مام جەلال دەڕۆین، بەڵام ئەوەیان لا گرنگترە كە پۆستی پارێزگاری كەركووكیان دەستكەوێ نەك شارەكە، ئەوەتا قەیس خەزعەلی لە دیدارێكیدا ئاشكرای كرد كە مەرجەكە ئەوە بووە كە ئەوان (بافڵ و قوباد) ڕازی بوون بە عێراقیبوونی كەركووك و لە كوردستانیبوونی كەركووك خۆش بوون، ئەمە ئیهانەیە بۆ مام جەلال و مێژووەكەی.
ئاڤا نیوز: ئەوان ئێوە وەك مام هەژمار دەكەن؟
فەرەیدوون عەبدولقادر: ئەمانە كە مێژوو دەسڕنەوە، بە كراس و پانتۆڵێكەوە لە ئەورووپاوە هاتوون وائەزانن ئەوان خاوەنی ئەم مێژووەن، ئێمە كە ئێوەمان بە برازای خۆمان هەژماركردبوو، دەبوو زۆر لەوە بەئەدەبتر بن و ئێمە بە مامی خۆتان بزانن، نەك لە پاشەملە باسمان بكەن و پەیجەكانتان و فەیسبووكە بەكرێگیراوەكانتان بەردەنە گیانی ئێمە و بە خەڵك بڵێن ئەوانە گەندەڵن، خۆزگە هێندە ئەدەبیان تێدابووایە ئێمەیان بە مام هەژمار بكردایە.
ئاڤا نیوز: دوێنێ كۆماندۆی یەكێتی هەڵیانكوتایە سەر دەزگای چاودێر و میوانخانەكەی مەلا بەختیار، قسەت بۆ ئەمە چییە؟
فەرەیدوون عەبدولقادر: هێرشكردنە سەر مەلا بەختیار و دەزگای چاودێر سووكایەتییە بە خۆیان، من ئەمە بە سووكایەتی بە خودی مام جەلال دەزانم، ئەم هەڵچوون و داچوونە كارێكی زۆر منداڵبازاڕییە، ئێمە دەمانەوێت یەكێتی هەڵسێنینەوە و نامانەوێت ئەوان بە كاڵفامی و منداڵبازاڕیی خۆیان یەكێتی داغان بكەن و بچووكی بكەنەوە، مەلا بەختیار خاوەنی مێژوویەكی دوورودرێژە كە ئەوان قەت ناتوانن هەیانبێت، من ناتوانم ئەوە قبووڵ بكەم كە بەسووكی سەیری تێكۆشەرەكانی یەكێتی بكرێت، ئاگام لێیە لە پاشەملە چۆن باسی تێكۆشەر و گەورەكانی یەكێتی دەكەن.
ئاڤا نیوز: پێتوایە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی هۆشمەندانە مامەڵە ناكەن؟
فەرەیدوون عەبدولقادر: ئەگەر ئەوان عەقڵیان زیندوو بووایە كاریان دەكرد بۆ یەكێتیی ڕیزەكانی گەلەكەمان، هەوڵیان دەدا ناوچە دابڕاو و داگیركراوەكان وەرگرنەوە، عەقڵیان زیندووبووایە دەبوو نەهێڵن كاروكاسبی لە سلێمانی نەمێنێت و دۆخی ئابوویی خەڵكەكەیان باش دەكرد، بەش بە حاڵی خۆم لەمەودوا بەهیچ شێوەیەك لە هیچ كەسێكی قبوڵ ناكەم سووكایەتی بە تێكۆشەرەكانی یەكێتی بكات، ئەم شارە هەمووی لەگەڵ ئێمەیە و لەگەڵ ئەوان نییە.
ئاڤا نیوز: دەگوترێت داگیركردنی موڵک و ماڵی مەلا بەختیار چاكسازیی نێو یەكێتییە تۆ چی دەڵێی؟
فەرەیدوون عەبدولقادر: ئەگەر دەیانەوێت ڕێوشوێن بگرنەبەر و چاكسازی بكەن و باغ و ڤێلاكانی یەكێتی وەربگرنەوە، دەبێت سەرەتا لە خۆیانەوە دەستپێبكەن، خەڵكی شارەكە هۆشیارن و هەموو شت باش دەزانن، خەڵكی سلێمانی ئەوەندە بێعەقڵ نین ئەوان بتوانن بیانخەڵەتێنن، دەزانن كە هەموو دەباشان موڵكی باب و باپیری بافڵ تاڵەبانی نییە، بەڵكو موڵكی خەڵكی بەشەرەفی سلێمانییە، هەموو ئەو موڵكانە ئەوان بە ئارەزووی خۆیان بارەگای لەسەر دروست دەكەن، كەسێك نییە پێیان بڵێ بۆ دەیكەن، بەڵام كەسێكی وەك مەلا بەختیار باغێكی هەیە لێی داگیر دەكەن.
ئاڤا نیوز: پێتوایە حورمەتی تێكۆشەرەكانی یەكێتی ناگیرێت؟
فەرەیدوون عەبدولقادر: من هەموو تەمەنم بۆ یەكێتی تەرخانكرد و لە دامەزرێنەرە ڕاستەقینەكانی حیزبەكەم، بەڵام بافڵ مووچەی من و هەموو هاوڕێكانمی بڕیوە، دەپرسم دارایی هی ئەوە یان هی تێكۆشەرەكانی یەكێتییە، كردەواكانیان بەڵگەن بۆ ئەوەی حورمەتی تێكۆشەرەكان ناگرن ئەمڕۆ لەدژی ئێمەن سبەی دەكەونە گیانی ئەوانەی ئێستا پشتیوانیان دەكەن، چونكە دەیانەوێت "بەتاقی تەنیا ئەو نانە بخۆن" لە داهاتوودا دەیبینین چی ڕوودەدات، داوا دەكەم خەڵكی سلێمانی بێنە دەنگ، ئەگەر تێكۆشەرانی یەكێتی نەبووان ئەوان (بافڵ و قوباد) ئەو پیاوە نەبوون بگەنە دەسەڵات و دەست بەسەر هەموو شتێكدا بگرن، بەڵام ئەوان وەفایان بۆ كەس نەبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات ژمارەیەک دەرفەتی خوێندنی بەخۆڕایی ڕادەگەیەنێت
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
پێنتاگۆن: هێزەکانمان لە عێراق نزیکەی 80 هێرشیان کراوەتە سەر
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن: سەربازانی کۆریای باکوور بەشداری جەنگ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟