ئەسما محەمەد، هاوسەری ئەبوبەكر بەغدادی
ئاڤا نیوز
ئەسما محەمەد، هاوسەری ئەبوبەکر بەغدادی لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ کەناڵی عەرەبیە، نهێنی تایبەت و سەرنجڕاکێش لەسەر هاوسەرە کوژراوەکەی ئاشکرا دەکات، رەتیشی دەکاتەوە باس لە پەیوەندی خۆی و ئەبومحەمەد عەدنانی بکات کە یەکێک بووە لە سەرکردەکانی ڕێکخراوەکە و بە "شەرمەزاری بۆ خۆی و منداڵەکانی ناودەبات".
"بەغدادی خاوەنی زیاتر لە 10 کەنیزەی ئێزدی بووە"
هاوسەری بەغدادی، ئەو ژنەی ئێستا لە عێراق دەستبەسەرە، باسی لە چەند نهێنییەکی بەغدادی کردووە و دەڵێت "بەغدادی خاوەنی زیاتر لە 10 کەنیزەی ئێزدی بووە، بەغدادی لەگەڵ کچێکی عێراقی تەمەن 13 ساڵانی هاوسەرگیری کرد، کە هاوتەمەنی کچەکانی بووە".
هاوسەرەکەی بەغدادی:"دەوڵەتەکەی داعش دەوڵەتی ژنان بووە"
ئەسما دەڵێت " سەرکردەی داعش و سەرکردەکانی ناو ڕێکخراوەکەی ئارەزووی هەوەسبازییان بۆ ژن زۆر بووە و "دەوڵەتی خەلافەت"یان کردووە بە "دەوڵەتێک بۆ ژنان".
"ئارەزووە هەوەسبازییەکانی بەغدادی و ئەندامانی ڕێکخڕاوەکەی هەموو سنوورە مرۆڤایەتییەکانی تێپەڕاندبوو". ئەسما وادەڵێت.
کاتێک خەلافەت ڕاگەیێنراوە هاوسەرەکەی تووشی شەکرە بووە، بەڵام بەغدادی لە "هەوەسبازییەکانی" نەکەوتووە و "نوقمی نێو ئارەزووەکانی "بووە.
ئیبراهیم عەواد ئاواتەخواز بوو دەوڵەتەکەی بگاتە ڕۆما
"خۆبەزلزانی بەغدادی گەیشتبووە ئەو ڕادەیەی دەسەڵاتەکەی بەهەموو جیهاندا فراوان بکات تا بگات بەوەی بەشێوەیەکی نێودەوڵەتی دان بەدەوڵەتی خەلافەتدا بنرێت". ئەمەش گوتەی ئەسمایە.
ئەسما لە ساڵی 1999 دا ژیانی هاوژینی لەگەڵ ئیبراهیم پێکهێناوە، ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە هاوسەرەکەی لەساڵی 2004 دا لەلایەن ئەمریکییەکان بێ هۆکار دەستگیرکراوە.
" بەغدادی دوای دەرچوونی لە زیندان بیرکردنەوەکانی دەگۆڕێت"
ئەسما دەڵێت: بەغدادی دوای دووساڵ لە ئازادکردنی لە زیندان بیرکردنەوەکانی زۆر گۆڕابوو. "لە ساڵی 2008 وە ژیانم لەگەڵ بەغدادی ناجێگیربوو".
ئەسما باس لەدواین بینینی بەغدادی دەکات و دەڵێت "دوای ئەوەی پێگەکانی داعش لە ئەلبوکەمال لەلایەن ڕووسیاوە هێرشی تووندی کرایەسەر خێزانەکانی داعش گواسترانەوە بۆ ناوچەی "شەعفە" لە نزیک فوڕات.
"لەوکاتەوە تا کاتێکی زۆر بەغدادیم نەبینی چووینە ماڵی براکەی و دواتر بەغدادی هات سەرەتا پێیان گوتین دەچینە تورکیا پاشان گوتیان دەچینە ئیدلب لەوێش بڕیاریان گۆڕی و گوتیان دەچینە تورکیا، بەڵام کاتێک لە ئیدلب ماینەوە یەک شەو پێکەوەبووین و ئیتر نەمبینیەوە".
ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی ئەو رێکخراوەی دەستی بەسەر پانتاییەکی فراوانی خاکی عێراق و سووریا دا گرتبوو، لە ساڵی 2014 خەلافەتێکی دامەزراند، تائەو کاتەی لە ئۆکتۆبەری 2019 لە پڕۆسەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ئیدلیبی باکووری رۆژئاوای سووریا کوژرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هونەرمەندان بە چاوی پڕ فرمێسکەوە ماڵاوایی لە 'زاهیر عەبدوڵڵا' دەکەن
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەرهەمەکانی زاھیر عەبدوڵڵا بەرز دەنرخێنێت
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەڵەی ڕەشی پێست؛ هۆکار و چارەسەرەکانی
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بەفر و باران باشووری کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دانانی چەند زەنگێکی مۆبایل لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی فشاری دەروونی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەبارەی پرسی مووچە بۆ ئاڤا: کێشەکان بەدروستی چارەسەرنەکراون
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: داعش ئێستا زۆر لە ساڵی 2014 بەهێزترە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟