
ساتی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە لەلایەن بریکارێکی خۆراکەوە. وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، پێنج بریکاری خۆراک لەسەر دەستکاریکردنی بەشەخۆراک سزادراون.
لێدوانی فەرمی: دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: پێویستە هاووڵاتیان پێش وەرگرتنی بەشەخۆراک سەیری ڕێکەوتی سەر فەردەکە بکەن، چونکە بەشێک لە بریکارەکان فێڵ دەکەن و خۆراکەکە دەگۆڕن و نوێیەکە دەفرۆشن.
زانیاریی زیاتر: پێنج بریکاری خۆراک لە کۆیە بەهۆی گۆڕینی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان سزادران و پێبژاردنیان پێکراوە، چونکە برنجی نوێیان هێناوەتە هەولێر و فرۆشتوویانە و لەبری ئەوە برنجی کۆنیان بە هاونیشتمانیان داوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بریکارەکان ئاگادارکراونەتەوە ئەگەر بەشە خۆراکی کۆن و خراپیان بۆ ڕۆشت، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراک ئاگادار بکەنەوە تاوەکو بۆیان بگۆڕدرێت، بە پێچەوانەوە ئەگەر بەشەخۆراک بگۆڕن سزادەدرێن.
ئەمەش بزانە: داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت، ئەگەر گومانیان لە گۆڕینی بەشەخۆراکەکەیان کرد، پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر بکەن تاوەکو بەدواداچوون بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس پەیامێک ئاڕاستەی هەموو جیهان دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تا دێت ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەی میانمار بەرزدەبێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خەزعەلی هەوڵی پەلکێشکردنی عێراق بۆ شەڕی ناوچەکە ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دژی تۆمەتبارکردنی هەولێر ئەپیکۆر ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: بژاردەی هەمیشەییمان ئاشتییە
- کوردستان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری هەولێر: شەو و ڕۆژ بازگەکان بۆ گرووپە گەشتیارییەکان کراوە دەبن
- کوردستان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد