مۆنیۆمێنتی پرۆفیسۆر میرێللە گاللێتتی لە هەولێر دانرا

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز  


لە هەولێر پەردە لەسەر مۆنیۆمێنتی ئەکادیمی ناودار و دۆستی کورد، پرۆفیسۆر میرێللە گاللێتتی لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لادرا.


وێنە گەورەکە: پرۆفیسۆر میرێللە گاللێتتی ئاکادیمی و نووسەرێکی ناوداری ئیتاڵی بوو، چەندین کتێب نووسین و لێکۆڵینەوەی بە زمانی ئیتاڵی و ئینگلیزی لەبارەی کورد نووسیوە و بڵاوی کردووەتەوە.


لێدوانی فەرمی: میکێلی کامیرۆتا، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا له‌ هه‌رێمی کوردستان کرد بە ئاڤا نیوزی گوت: دانانی مۆنیۆمێنتی میرێللە گاللێتتی گەواهیدەری پەیوەندی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیتاڵیایە.


باكگراوند: میرێللە گاللێتتی نووسەر و ئەکادیمییەکی دۆستی کورد بووە، لە 25/2/1949 لە ئیتاڵیا لەدایکبووە، دەرچووی زانکۆی بۆلۆنیایە و تێزی زانکۆی لەسەر کورد نووسیوە کە 400 لاپەڕەیە.


زانیاریی زیاتر: چەند جارێک سەردانی پارچەکانی کوردستانی کردووە و چەندین کتێب و لێکۆڵینەوە و نووسینی لەسەر کورد و کوردستان نووسیوە، لە 4/9/2012 کۆچی دوایی کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: