
وێنەی دوای تەقینەوەکە - میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
دوو ئەفسەری باڵای هەواڵگریی سەربازیی عێراق و دوو پلەداری دیکە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوەوە لە کەرکووک کوژران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی عێراق کوژرانی دوو ئەفسەرەکەو دوو پلەداری دیکەی پشتڕاستکردەوەو ڕایگەیاند: "موقەدەم لەیس موئەید حەیالی، بەڕێوەبەری هۆبەی هەواڵگری فیرقەی هەشت لە سوپای عێراق و ئەحمەد محەممەد ئەمین، هەفسەری هەواڵگری لیوای پیادەی 32 ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە چواری ئەیلوول لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلەکەیان لە نزیک چیای غەررە لە قەزای دوبز سەر بە پارێزگای کەرکووک شەهید بوون".
لە لایەکی دیکەوە: ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: لە نزیك چیای غەررە لە قەزای دوبزی سەر بە پارێزگای كەركووک بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلەكەیاندا "موقەدەم لەیس حەیالی، بەڕێوەبەری بەشی هەواڵگریی فیرقەی هەشتەمی سوپای عێراق لە كەركووک و پلەدارێكی تر شەهیدبوون و دوو پلەداری دیكەش بریندار بوون، برینی هەردووکیان سەختە".
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند: لەکاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلەکانی بەڕێوەبەری هۆبەی هەواڵگریی لە شوێنی ڕووداوەکە بۆمبە چێنراوەکە تەقیوەتەوە، بۆمبەکەش دیارە تازە لە لێوار ڕێگاکە دانراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار