
دیمەنی چاوێکی تەندروستی مرۆڤ، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بوونی کارگەکان لە چواردەوری شارەکانی نیشتەجێبوون و دەردانی دووکەڵی پیس، کاریگەریی نەرێنی دەکاتە سەر ئاستی بینین و پزیشکێکیش دەڵێت، چاوەکان کز دەکات.
وێنە گەورەکە: چاو یەکێکە لەو ئەندامەی ڕاستەوخۆ بەرکەوتنی لەگەڵ ژینگەدا هەیە، کەشوهەوای گەرم و پیس هەروەها دووکەڵ، کاریگەری خراپیان لەسەری هەیە.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر ئەبوبەکر زاهیر، پسپۆری نەخۆشییەکانی چاو بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ئەو دووکەڵ و تەپ و تۆزانەی لە ئەنجامی کارگەکان دەکەونەوە، دەبنە هۆی کزبوونی مەودای بینین، سووربوونی چاو، هەستیاریی و خورانی چاو، بە گشتی خەڵک تا ماوەیەکی زۆر هەستی پێ ناکەن بەتایبەتی ئەوانەی کە وەک کارمەند لە کارگەکان کار دەکەن.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە هەرێمی کوردستان دوو هەزار و 688 کارگە هەیە، بەشێک لە کارگەکان کاریگەریی نەرێنییان لەسەر ژینگەدا هەیە.
ئەوەش بزانە: بەمەبەستی پاککردنەوەوەی ژینگەی هەولێر لە ماوەی ڕابردوودا، پارێزگای هەولێر دەیان کارگە و پاڵاوگەی نایاسایی لە سنووری پارێزگاکە داخست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکییەکانی لە غەززە کەمدەکاتەوە
- بزنس
- 31 خولەک لەمەوپێش
تمەن بەهاکەی بە نزیکەی 50% لە دەست دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێدەکاتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پارێزگایەکی عێراق لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا پێنج کەس دەکوژرێن