ڕەخنەگرێک: دەنگ و میوزیک و وێنەگرتنی فیلمی کفن جیهانییە

شەیری بکە لە:
ڕەخنەگرێک: دەنگ و میوزیک و وێنەگرتنی فیلمی کفن جیهانییە

فیلمی کفن لەلایەن ئاڤامیدیا و میترۆنۆم پرۆداکشنەوە بەرهەم هاتووە

ئاڤا نیوز

 

فیلمی کفن فیلمێکی ترسناکی سینەمایی کوردییە و ماوەی زیاتر لە 10 ڕۆژە لە سینەماکانی کوردستان و عێراق نمایش دەکرێت، ڕەخنەگرێکی سینەمایی دەڵێت: "تەکنیکی دەنگ، میوزیک و وێنەگرتنی فیلمی کفن لە ئاستی سینەمای جیهانییە".

 

لێدوانی فەرمی: ژیر زیاد، ڕەخنەگری سینەمایی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "فیلمی کفن هەرچەندە لەڕووی ناوەرۆک و گێڕانەوەی چیرۆکەوە تا ڕادەیەک کەموکوڕی هەیە و دەکرا باشتربێت، بەڵام تەکنیکی دەنگ، میوزیک و وێنەگرتن لە ئاستی سینەمای جیهانییە و داوا لە خەڵک دەکەم بچن فیلمەکە ببینن".

 

زانیاریی زیاتر: لەبارەی ئەگەری بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی فیلمەکە، ئەم ڕەخنەگرە سینەماییە گوتی: "چیرۆکی فیلمەکە بەجۆرێک بەجێهێڵراوە دەکرێت بەشێکی دیکەی بەدواوەبێت و هیوادارم بەشی دووەمی فیلمی کفن لەپێناو گێڕانەوە و تەواوکردنی چیرۆکی فیلمەکە بەرهەمبهێنرێت".

 

وێنە گەورەکە: فیلمی کفن لە دەرهێنانی سرووشت عەبەڕەشە و باهۆز نەسرەدین پرۆدیوسەری  فیلمەکەیە، هەریەک لە چریکە عەبەڕەش و نزار سەلامی و کارۆ سەوز ئەکتەری سەرەکی فیلمەکەن، فیلمی کفن لەلایەن ئاڤامیدیا و میترۆنۆم پرۆداکشنەوە بەرهەم هاتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: