تورکیا نوێترین فڕۆکە لە میسر نمایش دەکات

شەیری بکە لە:
تورکیا نوێترین فڕۆکە لە میسر نمایش دەکات

ئەو فڕۆکەیەی تورکیا لە میسر نمایشی دەکات - میدیای عەرەبی

ئاڤا نیوز 


پیشەسازی بەرگریی  تورکیا بە نیازە بە فڕۆکەی مەشق و ڕاهێنان،  بەشداری پێشانگەیەك لە میسر بکات.


وێنە گەورەکە: پێشەنگەی نێودەوڵەتیی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمانی میسر یەکێکە لە پێشەنگە گرنگەكانی بەرگریی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، کە ناوەندە پێشەنگەکانی بواری فڕۆکەوانی و بەرگری و پیشەسازییە تەکنەلۆژییە نێودەوڵەتییەکان تێیدا بەشدارن.


زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەکانی پیشەسازی بەرگریی تورکیا ڕایانگەیاند: فڕۆکەی پێشکەوتووی مەشق و ڕاهێنان “هارجێت”  بەشداری لە پێشانگای عەلامینی ئاسمانی نێودەوڵەتی میسر دەكات.


ئەوەش بزانە: درێژی هارجیت 13.4مەتر و درێژی باڵەکانی 11 مەتر، و ئاسایشی ژینگەیی لە ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرەکاندا دابین دەکات، توانای فڕینی لە بەرزایی 45 هەزار پێ هەیە.


زانیاریی زیاتر: بڕیارە زیاتر لە 100 وڵات و زیاتر لە 300 گەورەترین بەرهەمهێنەرانی فڕۆکە و پیشەسازییەکانی بۆشایی ئاسمان لە سەرانسەری جیهان بەشداری پێشانگەکە بکەن، بە ئامادەبوونی چەندین پسپۆڕی پیشەسازی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمان و بەرگریی لە سەرانسەری جیهان. 
 
 
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ